هه‌رێم چ بژارده‌ی له‌ به‌رده‌مه‌ له‌ دوای کشانەوەی سەدر لە پەرلەمانی عێڕاق؟

لێكۆڵینه‌وه‌ی تاسك ژماره‌ (6) ساڵی 2022

ئاخیرەکەی موقتەدا سەدر رێبەری باڵا و براوەی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاری کشانەوەی لە پرۆسەی سیاسی عیراق دا. ڕوونە ئیتر بارودۆخی سیاسی لە عیراق، بەرەو چەقبەستووی و ئالۆزی زیاتر دەبات. بێ گومان ئەمەش مەترسیدارە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان. ئەگەر خوێندنەوەیەکی باش و وورد لەلایەن سیاسیەکانی کورد بۆ پێشهاتەکان نەکرێت. لە چۆنیەتی هەلسوکەوت کردن لەگەڵ بەغدا.ره‌نگه‌ كورد زه‌ره‌رمه‌ندترینیان بێ. چاودێرانی سیاسی وای دەبینن کە له‌ دوای کشانەوەی سەدر لە پرۆسەی سیاسی له‌ عێراق باردۆخەکێکی تازە دێته‌ ئاراوه‌، وولاتانی هەرێمی و ئیقلیمی کاریگەریان به‌سه‌ر كه‌شی سیاسی  دەبێت. ئەمە دەرفەتێکی باشە ئەگەر سەرکردایەتی کورد ئاقلانە بیقۆزێتەوە ؟ چونکە ئەم بارودۆخە هەم مەترسی تێدایە و هەمیش دەرفەتی زێڕین.
سیناریۆیەکانی دامەزراندنی حکومەت لە عێراق
پێدەچێت چوارچێوەی هەماهەنگی جورئەتی ئەوە بکەن کە حکومەتی تازە پێک بهێنن، بەڵام ئەوە تاسەر و وا ئاسان نابێ؟ چونکە بۆ سەدر جولاندنی شەقام تەنها بەیاننامەیەکی پێویستە.
سیناریۆی جولاندنی شەقام ئەگەری هەیە هەردوو لا بەرەو شەڕی ناوەخۆ هەنگاو بنێن چونکە موقتەدا سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی خاوه‌نی چەک و هێزی سەربازین. بەمەش بارودۆخی سیاسی عێراق لە ژێر کۆنترۆڵ دەرچێت. تا ئەوەی وولاتان بە تایبەت ئەمریکا و ئێران دەست وەربدەنە ناوەخۆی عێراق.
سیناریۆیەکی تر ئەوەیە کە ڕەنگە سەدر هێز نەجولێنتەوە. بەڵکو زیاتر لە ریگای فشاری مەدەنی، بارودۆخیكی وا دروست بکا، بەرەی ئێرانی ناچار قبوڵی درێژ کردنەوەی حکومەتی موستەفا کازمی بکەن. وە هەڵبژاردنێکی تر بکرێتەوە.
هەلەکانی ئەم بارودۆخە بۆ هەرێمی کوردستان چین؟
کورد پێویستە لە هەموو بارودۆخەکان پێداگیری لەسەر جێ بەجێ کردنی مادە دەستوریەکانی بکاتەوە. بەیەکگرتوویی بەرەنگاری ئالنگاریەکان ببێتەوە، بێ شک ئەگەر بارودۆخ لە عێراق بتەقێتەوە پرشکی بەر هەرێمی کوردستانیش دەکەوێت. سوپای عێراق و حەشدی شەعبی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم لەگەڵ پێشمەرگە ڕووبەروو نەوە دروست بێ، یاخود دوور نیە ئەم هێزانە هێرش بکەنە سەر هەرێمی کوردستان، وە ئێرانیش رۆڵ بگیرێت لە رووخاندنی ئەزموونی هەرێمی کوردستان، چونکە نە تورکیا نە ئێران بڕوایان بە هەرێمی کوردستان نیە، تەنانەت ئێران هەرێمی کوردستان بە ئیسرائیلی دوەم دەچوینیت!. بەتایبەت دوای شەڕی ئۆکرانیا و روسیا، نەوت و گازی هەرێم بۆی بۆتە کێشەیەکی سەرەکی، رەنگە ئێران ئەم هەلە بقۆزێتەوە ڕێگر بێ لە بەردەم ڕاگرتنی ووزەی سروشتی کوردستان بۆ دەرەوە. بە تایبەت ئێران و تورکیا خۆیان کێشەی کوردیان هەیە، ئەو فیدرالەی باشوریش وەک ئەمری واقیع فەرزکراوەتە سەریان. بۆیە حکومەتی عێراق دوای تشکیل کردنی مافی کورد لە داڕشتنی دەستوری عیراق بە تەواوی بێ بەش بکرێت.
سه‌ره‌تا نابێ لە بیرمان بچێت کە توێژە سیاسیەی لە بەغدان بە سونەکان و شیعەکان، ئیسلامی و چەپەکان بڕوایان بە لامەرکەزیەتی کورد نیە. باوەڕیان بە دیموکراسی نیە، وەک کورد لە ماوەی رابردوودا پێداگیری لەسەر ئۆتۆنۆمی دەکرد، بەلام عروبەی عێراق ئەمەیان قبوڵ نەبوو. بۆیە هەرێم جگە لە یەکخستنی ناو ماڵی خۆی هیچ چارەیەکی لەبەردەمی نەماوەتەوە. هێزی پێشمەرگە ئامادە بکرێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەموو ئەگەرێک بە تایبەت لە قۆزتنەوەی هەڵی ساڵی 2003 و 2014 و گرتنەوەی ناوچە کوردستانییە دابڕێندراوەکان.
بەدڵنیاییەوە چوارچێوەی هەماهەنگی لە چەند رۆژی داهاتوودا ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن و لەگەڵ سەرکردەکانی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە، پێویسته‌ سه‌ركردایه‌تی كورد كار له‌سه‌ر بیرۆكه‌یتیۆری( ثلث معطل) بكه‌ن و بارودۆخێک بخولقێنن کە دامەزراندنی حکومەت لە بەغدا سەرنەگری بۆ ئەوەی ناڕەزایی زیاتر لە عێراق دروست بێت ، عێراق بگاته‌ كه‌ناری ته‌قینه‌وه‌ و فشاری جه‌ماوه‌ری وا له‌ سه‌ركرده‌ سیاسیه‌كان بكات  و ناچاربن بە سیستەمی کۆنفدرالی به‌ كورد بده‌ن، ئیتر كورد و عێراق ببنه‌ دوو دراوسێ به‌ شێوه‌ی كۆنفدراڵی بژین. هەرچەندە ئەوە چارەسەری دەردی ئێمە ناکا چونكه‌ تا رۆژێك كورد له‌ عێراق بێ ئارامی به‌ خۆیه‌وه‌ نابینێبه‌ تایبه‌ت . ئەمەش درێژکراوەی ئەو هەڵانەیە کە کورد لە دەستووری عێراقدا لە ساڵی 2005 ئیمزای لەسەر کرد!. لە مادەی 140 نەیتوانی میکانیزمیکی گونجاو بدۆزنەوە لە جێ بەجێ کردنی یاخود لە دادگای فیدراڵی کورد ڕۆڵی نەبوو کە وەک مەجلیس قیادەی سەورە وایە کە هەموو ڕۆژێ بڕیار لە دوای بڕیار لەدژی کورد دەردەکەن.
خالێکی تر کە ئەویش کورد دەتوانێ ئەنجامی دا، ئەویش ئامادەکردنی پڕۆژەی دامەزراندنی ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی عێراق و یاسای نەوت و گاز وە رەفرکردنی یاسای نەوت و گاز لە دژی هەرێمی کە لە دادگای باڵای عێراق دەرچوو. وە کاراکردنەوەی مادەی ١٤٠ بە نیوەنگیری ئەمریکیەکان.
کشانەوەی سەدر لە پرۆسەی سیاسی هاوسەنگیکی نوێ دەهێنێتە کایەوە و پێویستە کورد خۆی بۆ هەموو ئەگەرەکان ئامادە بکات