نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك بۆ داهاتووی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن له هه‌رێمی كوردستان
(پێشهاته‌كانی دوای راده‌ستكردنه‌وه‌ی نه‌وت)
نووسینی: پ. د. عوسمان عه‌لی
وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه: د. بژار عوسمان ئه‌حمه‌د
توێژینه‌وه‌ی تاسك، ژماره: 5 ، ساڵ: 2023
پێدەچێت ناچارکردنی حکومەتی هەرێمى کوردستان بۆ ڕادەستکردنی نەوتی خۆی بە حکومەتی ناوەند، قۆناغێکی نوێی لە مێژووی کورد دەستپێکردبێت وه ئەم قۆناغەش سیمای مێژوویی خۆی دەبێت و هاوکات دەرئەنجامی گرنگی داهاتووی دەبێت، کە ئێمە لەم لێکۆڵینەوەیەدا باسی دەکه ين. یەکێک لە تایبەتمەندییە گرنگەکانی ئەم قۆناغە، بریتییه له دۆزینەوەی چارەسەری کاتیی بۆ هەندێک لە کێشە ئابوورییەکانی ئێستای هەرێمی كوردستان، بەڵام ناکۆکی ناوخۆییه‌كان قووڵتر دەبێتەوە و ئەگەر دەستوەردانی دەرەکی نەبێت، له‌هه‌مان كاتدا بەغدا دەسه‌ڵاتێكی باڵای به‌سه‌ر هەرێم دەبێت، حکومەتی بەغدا بە پاڵپشتی ئێران هەوڵ دەدات هەموو دەسەڵاتە فیدراڵیەکانی هەرێم نەهێڵێت و خۆی لە هەموو دەستکەوتەکان بدزێتەوە کە لە ده‌ستورى ساڵی 2005 هاتووه، له‌كاتی گۆڕینی ئه‌م ده‌ستووره‌ش لەسەر ئاستی هەرێمدا، ئێران گەورەترین براوەی هاوکێشە نوێیەکە دەبێت و لایەنی دۆڕاویش ووڵاتانی هاوپەیمانی ڕۆژئاوا و تورکیا و ئیسرائیل دەبن. بەڵام هاوپەیمانان و حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەسەر سیاسەتی ئێستای خۆیان دەمێننەوە کە پشتیوانی لە مانەوەی قه وارى هه رێم دەکەن تا ئەو کاتەی نوخبەی سیاسی عێراق لە دەسەڵاتدا لە بەغدا بمێنێتەوە كه نزيكه له ئيران. هه‌روه‌ها لە ئەگەری پێکدادان لە نێوان ئێران له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و ئەمریکا كه ئه‌گه‌رێكی زۆری هه‌یه هه رێمی كوردستان جارێکی دیکە ڕۆڵێکی گرنگ لە هاوکێشە سیاسییەکانی عێراقدا درووست ببێته‌وه.
بە بۆچوونی ئێمە واژۆکردنی ڕێککەوتنێک لەگەڵ حکومەتی ناوەند سەبارەت بە نەوت یەکێک لە پڕ زیانترین دەرەنجامە ناوخۆییەکانی شکستی سیاسەتی ئابووری سەربەخۆ لە هەرێمی کوردستان بێت. كه یەکێک لە گرنگترین چەکەکانی سه‌باره‌ت به دروستکردنی قەوارەیەکی سەربەخۆی کوردستان لەدەست دەچێت، كه ئەمەش دووەم گەورەترین زیانە دووچاری گه‌لی كورد ده‌بێت، كه گه‌وره‌یی ئه‌م زیانه هیچی كه‌متر نییه له‌و زیانه‌ی كه کورد بۆ ده‌ستخستنی کوردستانێکی سەربەخۆ له مێژوودا دووچاری بووه. روونتر بڵێین زیانی له‌ده‌ستدانی ئابوری سه‌ربه‌خۆی كوردستان كه‌متر نییه له زیانی شكسته‌كانی ریفراندۆم له 2017 و رووخانی كۆماری كوردستان 1946 و شكستی شۆڕشی ئه‌یلول 1975. بۆ ئه‌م قۆناغه‌ش بارودۆخی دەروونی تاكی کورد له بارودۆخێكی شكان و هه‌ستكردن به‌و په‌ڕی بێزارییه. هه‌ربۆیه هه‌ركه‌سێك هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی ئه‌م راستییه بدات، ئه‌وا میله‌ته‌كه‌ی خۆی ده‌خه‌ڵه‌تێنێت و ئاماده‌كاری بۆ شكستێكیتری كوردستان ده‌كات، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س له‌رێگه‌ی گووتاری پۆپۆلیستی هه‌وڵده‌ده‌ن سوود له ده‌نگی ناڕازی خه‌ڵكی كوردستان وه‌ربگرن كه وای پیشان ده‌ده‌ن یه‌كێتی و پارتی كۆتاییان نزیكه و رۆژئاوا هه‌رێمی كوردستان راده‌ستی به‌غدا یاخود راده‌ستی نوخبه‌یه‌كی سیاسی نوێ ده‌كات. ئه‌مه‌ش به تێڕوانینی ئێمه سهڕابێكه، چونكه پارتی و یه‌كێتیش خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ربازیین و راگه‌یاندنێكی به‌هێز و توانای داراییه‌كی باش و مێژووه‌كی دوور و درێژییان هه‌یه. به‌ڵگه‌ی ئێمه‌ش بۆ ئه‌مه ئه‌زموونه‌كانی رووداوه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بییه، هه‌ربۆیه ده‌سه‌ڵات هه‌وڵده‌دات گۆڕانكاری له‌خۆیدا بكات و نوێبوونه‌وه له خۆیدا ئه‌نجام بدات، هه‌ربۆیه رۆژئاواش له رێگه‌ی به‌ها دیموكراسییه‌كانه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست مامه‌ڵه ناكات. به‌ڵكو هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی میكانیزم و نوخبهگهلێك ده‌دات كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بكات.
هه‌ربۆیه له‌م ووتاره‌دا باس له‌و رووداوانه ده‌كه‌ین كه بوونه هۆی داڕمانی سیاسه‌تی ئابووری هه‌رێمی كوردستان.
هۆكار و ده‌رئه‌نجامه‌كانی راده‌ستكردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به به‌غدا
حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق و به‌رپرسانی هه‌رێمی نیمچه سه‌ربه‌خۆی گه‌یشتنه رێكه‌وتنی كۆتایی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له باكوری عێراق له رێگای بۆڕییه‌وه بۆ توركیا. محه‌ممه‌د شیع سوودانی (سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق) و مه‌سرور بارزانی (سه‌رۆكی هه‌رێمی نیمچه سه‌ربه‌خۆی كوردستان) له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له به‌غدا رێكهوتنامهكهیان راگه‌یاند. هه‌روه‌كو سودانی گوتی “راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم زیان بە داهاتی عێراق دەگەیەنێت”، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد؛ حكومه‌ته‌كان كار بۆ ده‌ركدنی یاسایه‌كی فیدڕالی ده‌كه‌ن كه ورده‌كارییه‌كانی دابه‌شكردنی پاره‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و گاز ده‌خاته‌ڕوو.
هه‌روه‌ها مه‌سرور بارزانیش رایگه‌یاند “ئه‌گه‌رچی رێكه‌وتنه‌كه كاتییه، به‌لام هه‌نگاوێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه بۆ كۆتایی هێنان به‌و ناكۆكییه درێژخایه‌نه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئه‌رێنی و ئایش بۆ ره‌زامه‌ندی كۆتایی نه‌وت و غازی نیشتمانی ده‌خوڵقێنێت”.
ته‌نانه‌ت به‌رپرسانی كورد رایانگه‌یاند؛ ئه‌م رێكه‌وتنه كاتییه تاكو رۆژی سێشه‌ممه هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
ئه‌وه‌ی جێگای باسه عێراق دووه‌م گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وته له ئۆپیك، له ساڵی 2014 دۆسیه‌ی ناوژیوانی له دژی توركیا درووستكرد. ئه‌ویش دوای ئەوەی هەرێمی کوردستان کۆمپانیای دەوڵەتی بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقی (سۆمۆ)ی پەراوێزخست و دەستیان بە هەناردەکردنی نەوتی خاو لەڕێگەی وڵاتی دراوسێیەوە كرد. له‌كاتێكدا ئابوری عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین وابەستەی به نەوتی جیهانییه‌وه هه‌یه، بەپێی ئامارەکانی بانکی نێودەوڵەتی. هه‌روه‌ها زۆربەی یەدەگی نەوتی وڵاتەکە لە باشووردایە، هەرێمی کوردستان زۆر پشت بە هەناردەکردنی سەرچاوەکان لە کێڵگەکانی باکوورەوە دەبەستێت.
?
لە ته مموزی ساڵی 1974 سەدام حسێن جێگری سەرۆک کۆماری عێراق بە فڕۆکەیەک بەرەو فڕۆکەخانەی ئەنقەرە ڕۆیشت و لەوێ بوو لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی تورکیا بوله‌نت ئەجەڤیت کۆبووەوە و کۆمەڵێک پرسیان تاوتوێ کرد. كه یه‌كێ: له‌وانه ئه‌وه‌بوو، سه‌دام داوای له حكومه‌تی توركیا كرد كه به ئێران بلێت تاكو یارمه‌تی شۆڕشی ئه‌یلول نه‌ده‌ن، هه‌روه‌ها ئاوی زیاتر له فوڕاته‌وه بخرێته خواره‌وه.
John Bowlus” A Crude Marriage: Iraq, Turkey, and the Kirkuk–Ceyhan Oil Pipeline”
لێكه‌وته ناوخۆییه‌كانی راده‌ستكردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان
به‌گوێره‌ی بریاری دادگای ناوبژیوانی پاریس، كۆمپانیای سۆمۆ ته‌نها لایه‌نێكه كه مافی فرۆشتنی نه‌وتی عێراقی هه‌یه. له‌مه‌ودوا یه‌كێك له ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م بڕیاره‌ش ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای سۆمۆ پێكه‌وه كار بۆ بازاركردنی نه‌وتی هه‌رێم بكه‌ن. هه‌روه‌كو سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێداگری له جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره‌دا كرد. هه‌روه‌ها له كۆنفڕاسێكی هاوبه‌شدا مه‌سرور بارزانیش هه‌مان بۆچوونی راگه‌یاند. سودانی لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا گووتی “هەر دواکەوتنێک لە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردندا کاریگەری لەسەر داهاتی دارایی پێشبینیکراو بۆ ساڵی 2023 دەبێت،کە دەبێتە هۆی کورتهێنانی زیاتری بودجه‌ی عێراق.. تورکیا لە کۆتاییەکانی ٢٤ی ئازاردا هەناردەکردنی نەوتی خاوی عێراقی لە بەندەری جەیهانەوە ڕاگرت، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە بڕیارێکی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی کە بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵی دەڵێن سەروەری بەغدای پاراستووە بەسەر نەوتی بەرهەمهێنراو و هەناردەکراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان. ئه‌م بڕیاره‌ی دادگای پاریس، هه‌روه‌ها بڕیاری دادگای باڵای فیدڕالی عێراق له شوباتی 2022 دوو گورزی كوشنده‌ی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دا كه بڕیاری دادگای فیدڕالی عێراقی ساڵی 2007 سه‌باره‌ت به فرۆشتنی نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
بەگوێرەی ئەو گرێبەستە کۆمپانیای بەبازاڕکردنی حکومی عێراق سۆمۆ دەسەڵاتی بەبازاڕکردن و هەناردەکردنی نەوتی حکومەتی هەرێم دەبێت و داهاتەکانیش لە هەژمارێکدا لە بانکی ناوەندی عێراق لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمدا دادەنرێت، به‌لام چۆنییه‌تی سهرفكردنهكهی له ژێر چاودێری حكومه‌تی عێراقیدا ده‌بێت. بەرپرسانی عێراق ڕایانگەیاندووە بەغدا دەستی دەگات بە وردبینی لە ئەکاونتەکە. سەرچاوە سیاسییە کوردییەکان ئەو واژووكردنی ئه‌م رێكه‌وتنه‌یان به فه‌رمی زیان لێدان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناساندووه، كه پێی ده‌گوترێت (كارتی نه‌وت). ئەوان ئەم پێشهاتەیان بە دەرئەنجامی حەتمی بارودۆخی ناجێگیری ناوخۆی هەرێم دەبینی کە ململانێیه دوو لایەنە گەورەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان و تەشەنەکردنی گەندەڵیی دابەشکردووە.
چالاکوانانی کورد سەرکردە سیاسییەکانی كوردستان بە بەرپرسیار دەزانن لەو دۆخە نوێیەی کە لە ئەنجامی ناکۆکی بێ کۆتایی نێوان لایەنە کوردییەکان و بێ متمانه‌یی نێوانیاندا هه‌یه.
لێره‌دا ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت پشكی كورد له به‌شه بودجه‌ی عێراقدا به روونی نادرێته كوردستان، چونكه سه‌ركرده‌كانی كورد ئه‌م كارته‌شیان له‌ده‌ستدا.
مه‌سرور بارزانی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئێستا چوارچێوەیەکمان هەیە بۆ ڕەشنووسی یاسای بودجە، لە ئایندەیەکی نزیکدا دەکرێت گفتوگۆ لەسەر یاسایەکی نوێی فیدراڵی نەوت و غاز دەستپێبکات”. هه‌روه‌ها دەشڵێت: “پەککەوتنەکانی ئەم دواییەی هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە زیانی بە کۆی وڵات گەیاندووە. ئەم ڕێککەوتنە داهاتی زۆر بۆ كوردستان دەهێنێت”.
ڕێککەوتنەکە چۆن کاریگەری لەسەر ئایندەی هەرێم هەیە؟
کۆدەنگییەک لەنێوان ئۆپۆزسیۆن و توێژێکی گەورەی خەڵکی هەرێمی كوردستاندا هەیە کە ڕادەستکردنی پیشەسازی نەوت بە بەغدا، لە زۆر كاره‌سات و لەدەستدانی خزمەتگوزاری ڕزگاریان دەکات و کۆتایی بە گەندەڵکارانی کوردستان دەهێنێت لە دەستخستنی نایاسایی سامانی هەرێم و جۆرێک لە ئاژاوە و خراپ بەڕێوەبردن لە ناوچەکەدا، به‌ڵام له راستیدا ئه‌مجۆره بیركردنه‌وه‌یه وه‌كو سهڕابێك وایه، چونكه حكومڕانانی عه‌ره‌ب له عێراقیشدا كه‌سانی گه‌نده‌ڵن و میلیشیا عێراقییه‌كان حوكمڕانی ده‌كه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش دا ده‌بێ دان به‌و راستیه دابنێین كه به‌ناوی سه‌ربه‌خۆییه‌وه به‌ڕێوه‌بردنی نه‌وت و غاز له هه‌رێمدا ده‌رئه‌نجامه‌كانی نه‌رێنی بووه و بووه‌ته هۆی هاتنه كایه‌وه‌ی چینێك كه سوودمه‌ندبوونه له نه‌وت و سوودمه‌ند بوونه له نه‌وت. هه‌ر له ئاكامی خراپی داهاتی نه‌وت و غازدا وایكردووه چینێكی به‌كاربه‌ر له كوردستان درووست ببێت، كه ئه‌مه‌ش بۆته به‌ربه‌ستێك له پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنی بوارهكانیتری كشت و كاڵی و پیشه‌سازی و جوتیاری. هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه خه‌ڵكێكی زۆر له هه‌رێمی كوردستان بێ ئومێد ببێ و روو له هه‌نده‌ران بكات.
دكتور بيلال وهاب نوسه رى به به ناو بانگى په‌یمانگای واشنتن بۆ سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێت “لە ساڵانی ڕابردوودا درز لە نێوان بنەماڵە دەسەڵاتدارەکانی کوردستانی عێراقدا سەریهەڵداوە، کە بەهۆی لاوازبوونی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمەوە ناوبانگیان گەشەسەندووە. دوای کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی دامەزرێنەری یەکێتی لە ساڵی ٢٠١٧ کوڕە گەورەکەی و برازاکەی پێکەوە وەک هاوسەرۆک دەستەی حزبەکەیان گرتە دەست. لە ساڵی ٢٠٢١ شەڕ لە نێوان ئامۆزاکانی بافڵ و لاهور تاڵەبانی دروست بوو و یەکەمیان دووەمیان لە پۆستەکەی دوورخستەوە. هاوکات لە لایەنی بارزانییەوە ململانێی دەسەڵات لە نێوان دوو ئامۆزای بارزانیدا هەڵدەقوڵێت، کە توانای ئەوەی هەیە نەک تەنها یەکگرتوویی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڵکو تەواوی حکومەتی هەرێم تێکبدات. ئەم ململانێیانه ڕەنگدانەوەی لاوازی دامەزراوەیی فراوانتر و پاشەکشەی دیموکراسی لە ناوچەی کوردستاندایە”. ئه‌مه‌ش یه‌كێك بوو له ئه‌نجامه خراپه‌كانی ئابووری سه‌ربه‌خۆ.
مێژوو پێمان ده‌ڵێت “نوخبەی دەسەڵاتدار لە بەغدا باوەڕیان بە دیموکراسی نییە و خەڵکی کوردستان لە لۆژیکی دوژمنایەتی و خواستی درێژکردنەوەی کۆنترۆڵی تەواو بەسەر ناوچەکەدا دەزانن. بۆیە لە داهاتوودا بۆ خۆدزینەوە لە خەرجکردنی پشکی هەرێم لە بودجە، داوای چەندین شتی مەحاڵ لە سەرکردەکانی هەرێم دەکه‌ن، لەوانە کۆنترۆڵی تەواو بەسەر ئەو شتانەی کە پێی دەڵێن سامانی فیدراڵی، وەک سەرچاوە گومرگییەکان و فڕۆکەخانەکان و تەنانەت هەندێک باج له هه‌رێم. زۆر ئەگەری هەیە داوای پێداچوونەوە بە لیستی کارمەندان و ژمارەی هێزەکانی پێشمەرگە و پۆلیس بکرێت، هەروەها هەوڵ بدات بەناوی وردبینی دارایی ساڵانە و کۆنترۆڵکردنی گشتی مووچە و خەرجییەکانی دیکەوه. ئەگەری زۆرە حکومەتی ناوەند خۆی لە پێدانی مووچە به‌هاوڵاتیانی كوردستان بدزێته‌وه بە بیانووی نا شه‌فافی و گەندەڵی له هه‌رێمی كوردستان. هەروەها بە بیانووی پاراستنی ئاسایشی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، ئه‌وا هێزه میلیشیاكانی عێراقی له ژێر ناوی سوپای عێراقی و كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ دێنه ناوچه‌كانی كوردستان.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا چهكێكیتری كاریگه‌ر به‌ده‌ستی حكومه‌تی عێراقه‌وه ده‌بێت كه له هه‌ركاتێكدا بیانه‌وێ ده‌توانن به‌كاری بهێنن، ئه‌ویش ناردنی بودجه و مووچه‌ی هاوڵاتیانی كوردستانه، كه ده‌توانن كێشه بۆ هه‌رێمی كوردستان دروست بكه‌ن به نه‌ناردنی مووچه و دروستكردنی بارودۆخێكی نه‌خوازراو بۆ ته‌قینه‌وه‌ی شه‌قام و خه‌ڵكی كوردستان. هه‌روه‌ها ئه‌م چه‌كه بۆ زیاتر دابه‌شكردنی هه‌رێمی كوردستان به‌كار ده‌هێنن.
بابه‌تی پرسی راده‌ستكردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم و نه‌مانی حوكم و ده‌سه‌لاته‌كانی یه‌كێـتی و پارتی له كوردستاندا شتێكی خه‌یاڵییه كه وابیر بكردرێته‌وه كه ئه‌مانه له ده‌سه‌ڵات نه‌مێنن، به‌لكو ته‌نها ترساندنێكی ئه‌و دوو حیزبه‌یه، ئه‌ویش له رێگه‌ی راپۆرتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌رابه‌ری مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان و تویته‌كه‌ی كونسلی ئه‌مریكا له هه‌ولێر و چه‌ند شتێكی‌تر له هه‌رێم، ئه‌مانه به‌ڵگه نین كه ئه‌م دوو ده‌سه‌ڵاتداره له كوردستان نه‌مێنن، به‌ڵكو ته‌نها ترساندنێكی ئه‌وانه تاكو چاكسازی له شێوازی حوكمڕانیان بكه‌ن، ئه‌ویش به یه‌كخستنه‌وه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه تاكو وه‌كو هێزێكی كاریگه‌ر له به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌كاریان بهێنن.
سەرەڕای گێڕانەوەی بەردەوامی ناڕەزایەتی و قوربانی بوون، کوردەکانی عێراق لە ماوەی سێ دەیەی ڕابردوودا دەسەڵات و دەزگایەکی بەرچاویان بەکارهێناوە. سەرکردەکانی حکومەتی هەرێم بەردەوامن لە گەڕان بەدوای دەسەڵات و ئۆتۆنۆمی زیاتر، بەڵام بۆ چ ئامانجێک؟ هەرچەندە پاش دەیان ساڵ شەڕ و جینۆساید و پشتگوێخستن سەریان هەڵدایەوە، بەڵام سیاسەتی کوردی دوای داگیرکاری نەیتوانیوە دابەشبوونە درێژخایەنەکانی ناوخۆ هەڵبشێوێنێت. پێشکەوتووترین دامەزراوەکانی هەرێم کە بە ئەگەرێکی زۆرەوە دەتوانن پشتگیری لە کوردستانێکی سەربەخۆ بکەن، هەر ئابووری و هێزی پێشمەرگەی هەرێمەکە دەمێننەوە.
لە کاتێکدا حکومەتی هەرێم سیاسەتی ئابووریی بەکارهێناوە بۆ ئەوەی بەرەو سەربەخۆیی سیاسی هه‌نگاوبنێت، بەڵام هێشتا نەیانتوانیوە مۆدێلێکی ئابووریی به‌هێز به‌رهه‌م بهێنێت. لەڕاستیدا سەرەڕای ٣٠ ساڵ لە بەڕێوەبردنی سەرکەوتووانەی ئابوورییەکی ناوچەیی، هەوڵی بێ کۆتایی بۆ سەربەخۆیی ئابووری کۆتایی بە گواستنەوەی وابەستەیی لە عێراقەوە بۆ تورکیا هێنا، یاخود بارودۆخمان لە یارمەتی دەرەکییەوە بۆ داهاتی نەوت گۆڕا.
یهكێكیتر له ئه‌نجامه نه‌یاره‌كانی به‌ناو سه‌ربه‌خۆیی ئابووری نه‌وتی هه‌رێم، ئه‌وه‌بوو كه بووه هۆی له‌ده‌ستدانی 51% خاكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه ریفراندۆم له كه‌ركوك ئه‌نجامدرا ته‌نها له‌به‌ر نه‌وتی هه‌رێم بوو، ئه‌گه‌ر نا ده‌یانتوانی ریفراندۆم له كه‌ركوك له‌وكاته‌دا نه‌كرێت، وه له‌و كاته‌دا هه‌لوێستی توركیا ئه‌گه‌ری هه‌بوو جیاواز بێت.
دكتۆر بیلال وه‌ها ده‌ڵێت: لەگەڵ قووڵبوونەوەی دابەشبوونی کوردەکان و باشتربوونی ئاسایش لە باقی عێراق، هاوسەنگی هێز کە سەردەمانێک لە بەرژەوەندی حکومەتی هەرێم بوو، بەرەو بەرژەوەندی بەغدا دەگۆڕێت. لەدوای ڕیفراندۆمەوە، سەرکردەکانی حکومەتی هەرێم لەسەر دیدگاکان بۆ پێگەی خۆیان لەناو عێراق و لەسەر پلانەکانی ڕزگارکردنی کەرتی وزەی شەڕانگێزیان ناکۆکن. ئایا ئابوری کورد بە پشتبەستن بە هاوکاریی دەرەکی و گواستنەوەی نەوت و بودجە لە بەغداوە بمێنێتەوە، یان دەتوانێت لە ڕێگەی چاکسازی و هەمەچەشنکردنەوە ئابوورییەکی بەهێز بنیات بنێت؟ ئەمانە لەو پرسیارانەن کە لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا وروژێنراون. ئایا و چۆن وەڵامیان دەدرێتەوە، داهاتووی هەرێمی کوردستان دیاری دەکات.
ئەنجامە هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی لەدەستدانی پیشەسازی نەوتی سەربەخۆ لەلایەن هەرێمەوە:
ئەوەی لە ٢٥ی مانگدا ڕوویدا لە ڕادەستکردنی پیشەسازی نەوت و گازەکەیدا بە دڵنیاییەوە کاردانەوەی ناوچەیی دەبێت و وەک ئاماژەمان پێدا، ئێران و میلیشیا دەسەڵاتدارەکان گەورەترین براوەی ئەم ڕێککەوتنە دەبن، وەک ئەوەی حکومەتی ناوەندی لە بەغدا کۆتایی پێهێنا پلانی تورکیا و ڕۆژئاوا، بەتایبەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بۆ سوودمەندبوون لەو نەوت و غازەی ناوچەکە کە هیواکانی لەسەر بنیات نراوە، ئەو سەرچاوە زۆرانەی کە دەڵێن یەکێکە لە سەرچاوە بەدیلەکانی غاز و نەوتی ڕووسیا، هەروەک چۆن ئیسرائیل بە ئازارەوە وەریگرتووە لێدان بۆ وەرگرتنی سەرچاوە گرنگەکانی وزە لە هەرێمی کوردستان. بە تێڕوانینی ئێمە، فەرەنسا و ئیدارەی بایدنی ئەمریکا پشتیوانییەکی شاراوەیان لەم پیلانەدا هەبوو، کە بە ڕاگەیاندنی بڕیارێکی دادگای ناوبژیوانی نەوتی بازرگانی نێودەوڵەتی لە پاریس ڕوویدا، بەڵام درەنگ یان زوو پەشیمان دەبنەوە. سەبارەت بە تورکیاش سەرچاوەیەکی وزەی هەرزان بۆ ئابوورییەکەی لەدەستداوە، بەڵام بەو کارتە فشارانەی لە کوردستان و عێراق هەیەتی قەرەبووی دەکاتەوە.
بۆچی بریاری دادگای پاریس سه‌باره‌ت به نه‌وتی هه‌رێم له‌م كاته‌دا ده‌رچوو؟ ره‌هه‌ندی ئێران و توركیا و حكومه‌تی عێراق
خه‌ڵكێكی زۆر له هه‌رێمی كوردستان ئه‌م بڕیاره‌ی دادگای پاریس‌یان به دووه‌مین پیماننامهی جه‌زائیر ناوبرد، ئه‌وه‌ش شایه‌نی باسه ئه‌م په‌یماننامه‌یه چه‌ند رۆژێك دوای سه‌ردانه‌كه‌ی سوودانی بوو بۆ ئه‌نقه‌ره، به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كان له‌و سه‌ردانه‌دا سوودانی و ئه‌ردۆغان چه‌ند بابه‌تێكی گرنگیان باس كردبوو كه په‌یوه‌ندی به دوارۆژی هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و توركیاوه هه‌بوو. گرنگترین بابه‌تیش كه ئاماژه‌ی پێكرا ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی توركیا به به‌سڕا بوو، كه به‌ناوی (پڕۆژه‌ی رێگای ووشك) بوو، كه ئه‌مه‌ش شتێكی زۆر ستراتیژی و گرنگه كه تێچوو ی 12 بلیۆن دۆلاری تێدایه، كه ئه‌مه‌ش به كه‌ناڵی سوێسی دووه‌میان ناوزه‌د كردووه. ئه‌گه‌ر بێت له جێبه‌جێكردنی ئه‌م پڕۆژه‌دا عێراق ساڵانه شه‌ش ملیۆن دۆلاری ده‌ست ده‌كه‌وێت له بازركانی گواستنه‌وه له نێوان چین و ئه‌وروپا له رێكای توركیا.
ئه‌م پرۆژه‌یه په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و توركیای برده ئاستێكی به‌رزتر وه پێشده‌چێت ئه‌م پرۆژه‌یه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه نه‌بێت، واته هه‌رێمی كوردستان و ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل پشتگوێ ده‌خات، ئه‌مه له‌نێوان مووسڵ و شه‌نگال و فیشخابوره‌وه بۆ ناو نوسه‌یبین له سنوری توركیاوه ده‌بێت.
لە چوارچێوەی چوارچێوەی هەماهەنگی عێراقدا- ئەو دەزگایەی کە لەلایەن میلیشیاکانەوە بەڕێوەدەبرێت و لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێت و ناوەکی پشتیوانی سیاسی بۆ محەمەد شیعە ئەلسودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێکدەهێنێت- ئەو کوتلەیەی زۆرترین گومانیان هەیە لە بودجەی سەرهەڵدانی بەغدا-KRI و ڕێککەوتنی نەوت، فراکسیۆنی نووری سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراقە ئەلمالیکی. سودانی و کۆمەڵێک ئەکتەری چوارچێوە (هادی عامری، عەمار حەکیم، حەیدەر عەبادی) ئامادەبوون گرێبەستەکە لەگەڵ KRI پێشکەش بکەن، بەڵام مالیکی و یاریزانێکی دیکە- تیرۆریست و پێشێلکاری مافی مرۆڤی دەستنیشانکراوی ئەمریکا قەیس ئەل خەزعەلی بە بەردەوامی هەوڵی داوە ماسولکەکانیان لە چوارچێوەدا بچەمێنێتەوە بە پاڵنانی سەودایەکی توندتر لەگەڵ کورد. بێگومان پڕۆژه‌یه‌كی له‌مجۆره بێگومان پێشینه‌یه‌كی تێگه‌یشتنی سیاسی هه‌بووه، هه‌روه‌ها ئهمهشوهكو پرۆژه‌ی سه‌عد ئابادا 1937 له به‌رژه‌وه‌ندی كورد نابێت. هه‌ربۆیه ئه‌ردۆغان و سودانی گه‌یشتنه ئه‌و تێگه‌یشتنه ده‌رباره‌ی نه‌وتی هه‌رێم بێ راوێژ و ئاگاداری حكومه‌تی هه‌رێم، چونكه هه‌ر له‌زووه‌وه ئێران و حوكمڕانه شیعه‌كان له به‌غدا نارازین له فرۆشتنی نه‌وت و غازی توركیا به كوردستان. وه‌كو ئگادارین سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم چه‌نده‌ها سه‌ردانیان ئه‌نجامدا و رێكه‌وتن له‌سه‌ر ناردنی غازی هه‌رێم بۆ توركیا، له‌وێوه‌ش بۆ ئه‌وروپا تاكو ببێته شوێنگره‌وه‌ی ووڵاتانی ئه‌وروپی. هه‌ر بۆ ئه‌مه‌ش سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان (مه‌سرور بارزانی) چه‌ند سه‌ردانێكی بۆ ووڵاتانی كه‌نداو ئه‌نجامدا، هه‌ربۆیه ئێرانیش وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌ك هه‌شت سارۆخی له هه‌ولێر گرت و له ماڵی سه‌رۆكی كۆمپانیای كاری دا كه شێخ بازه. له‌كاتێكدا ئێرانیش پێگه و نفوزی خۆی بۆ ئه‌مه به‌كارهێنا و رێگه‌ی نه‌دا به ناردنه ده‌ره‌وه‌ی غازی هه‌رێمی كوردستانی ژێر ده‌سه‌لاتی بافڵ تاڵه‌بانی.
هه‌روه‌ها به ڕاده‌ستكردنی نه‌وت، حكومه‌تی سوودانی توانی یه‌كێك له گرنگترین ئامانجه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی جێبه‌جێ كرد، كه له رابردوودا هه‌موو سه‌ركرده‌كانی ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه وه‌كو حه‌یده‌ر عه‌بادی ، مالیكی ، خه‌زعه‌لی جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه نابێت نه‌وتی هه‌رێم له‌لایه‌نی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بفرۆشرێت، وه ئه‌و داوایه‌ی له پاریس له 2014 تۆماركرا، ئه‌وا له‌لایه‌ن وه‌زیری نه‌وتی مالیكییه‌وه (شه‌هرستانی) بوو.
هه‌روه‌ها كاتی به‌یاننامه‌كه‌ش له كاتێكدایه كه ئه‌مه به سوتفه نییه، به‌ڵكو دوای دامه‌زراندنی حكومه‌تی سوودانی، لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی سوونه به‌ڵێنیان به سوننه و به كورد دا مافه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن، یه‌كێك له‌و به‌ڵێنانه‌ش ئه‌وه‌بوو كه هێزی حه‌شدی شه‌عبی له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا شاره سونییهكان جێبهێڵێت، میلشیای شیعه نه‌ك ته‌نها ئه‌و به‌ڵێنه‌یان جێبه‌جێ نه‌كردووه، به‌ڵكو زیاتر هێزیان بردۆته شوێنی سوننه نشینه‌كان، له هه‌مان كاتدا سودانی و لایه‌نه‌كانی هه‌ماهه‌نگی شیعه ده‌یانه‌وێت خۆیان له‌و به‌ڵێنانه بدهزنهوه كه به كوردی‌یان داوه كه یه‌كێك له‌وانه‌ش بابه‌تی به‌شی كورد له بودجه‌یه، هه‌روه‌ها مادده‌ی 140 وه مووچه‌ی پێشمه‌رگه. كه تاكو ئێستا هیچی جێبه‌جێ نه‌كراوه و ناشكرێت.
به راده‌ستكردنی نه‌وت، حكومه‌تی هه‌رێم كارتێكی زۆر كاریگه‌ری له‌ده‌ستدا، له‌مه‌ودوا رۆژانه له به‌غداوه داواكاری تازه بۆ حكومه‌تی هه‌رێم دێت.
به‌كورتی لایه‌نی شیعه و حكومه‌تی ئێران سودمه‌ندی سه‌ره‌كین له راده‌ستكردنی نه‌وت.
هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا و راده‌ستكردنی نه‌وت:
نووسه‌ری ئه‌مریكی به‌ناوبانگ (مایكڵ نایس) كه له په‌یمانگای واشنتۆن بۆ توێژینه‌وه، له باره‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه كار ده‌كات. له‌م زووانه راپۆرتێكی تێر و ته‌سه‌لی له‌مباره‌وه بڵاوكرده‌وه، كه باسی راده‌ستكردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به عێراق ده‌كات، كه به چه‌ند خاڵێك ئاماژه به خاله گرنگه‌كانی ئه‌م راپۆرته ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌تی له هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا ده‌رباره‌ی رادهستكدنی نه‌وت له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه.
به‌گوێره‌ی مایكل نایتس له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكا نییه له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا كه وزه‌ی جیهانی تیایدا توشی قه‌یرانێكی گه‌وره بووه به‌سایه‌ی شه‌ری ئۆكرانیا و رووسیا، هه‌ربۆیه نیو ملیۆنی نه‌وتی هه‌رێم له بارزادا نه‌مێنێت وه له‌لایه‌ن رژێمێكهووه كۆنترۆل بمرێ كه له ژێر كاریگه‌ری ئێران وروسییادایاه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا دێت كه وڵانی ئۆپیك بریاریاندا هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم كه‌م بكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش بۆته جێگای دڵگرانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانی، به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كان ته‌نها به راگه‌یاندنی وه‌ستانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم، نرخی به‌رمیلی نه‌وت 3 دۆلار به‌رزبۆوه.
هه‌روه‌ها مایكل نایتس ئه‌م پێشنیازانه‌ی خواره‌وه بۆ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات، له‌وانه:
• پشتگیری یاریزانە بنیاتنەرەکان بکەن. بافڵ تاڵەبانی لە یەکێتی پەیوەندییە پێویستیەکانی لە بەغدا هەیە بۆ ئەوەی ڕێگری لە هەناردەکردن بکاتەوە و لەو خاڵە ئومێدبەخشەدا هەڵبگرێت کە دانوستانەکانی بودجە و یاسای نەوت لێی وەستاون. ئەمریکا پاڵپشتییەکی نزیکی سەربازی و هەواڵگری بۆ یەکێتی دەکات و پێویستە ئەم پەیوەندییە بەکاربهێنێت بۆ پاڵنانی بافڵ بۆ بەرپەرچدانەوەی سپۆیلەرەکانی وەک مالیکی.
• ئاگاداری سپۆیلەرەکان بکەرەوە کە پاشەکشە بکەن. ئەمریکا لە ئەمریکا. حکومەت بە تەواوی دەزانێت کێ هەوڵدەدات تۆرپیدۆ یان سوود لە گرێبەستەکە وەربگرێت. یەکێک لەو تێکدەرانە مالیکییە، کە واشنتۆن لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢٠دا کەوتە ناو ڕیشێکی سزای سزادانی لەسەر گەندەڵی، هەر لایەنێک کە چالاکانە هەوڵی تێکدانی ڕێککەوتنی بەغدا و پارتی دیموکراتی کوردستان بدات- بە تێچووی عێراق و کوردستان و سەقامگیری ناوچەکە- دەبێت پتەو و ڕاشکاوانە وەربگرێت هۆشداریدا لەوەی ئەگەر بسەلمێنرێت هەڕەشەیان لە سەقامگیری عێراق کردووە، سزایان بەسەردا دەسەپێنرێت.
كاریگه‌ری راده‌ست كردنی نه‌وتی هه‌ریێم به سه‌ر ئیسرائیل:
ڕاگرتنی کتوپڕی ڕۆیشتنی نەوتی خاو لە باکووری عێراقەوە، تەنانەت ئەگەر کاتیش بێت، پشتبەستنی ئیسرائیلی بە نەوتی خاوی کوردستان کە بێ شك به‌نرخێكی هه‌رزانتر پێی فرۆشراوه، به نه‌مانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی كه له هه‌ریمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان بۆی دابین ده‌كرا کاریگەری نه‌رێنی لەسەر ئاسایشی وزەی ئیسرائیل ده‌بێ. ئەمەش بە تایبەتی لەبەر ئەوەی ناتوانرێت بە خێرایی دابینکردنی بەدیل دەستەبەر بکرێت، هەروەها بەهۆی ئەوەی سزاکانی ڕۆژئاوا ڕووسیای بەرهەمهێنەری سەرەکی نەوتی خاو دەکەنە ئامانج.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه له 40%ی نەوتی ئیسرائیل لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە کوردستانی عێراقەوه دابین كراوه. https://www.jpost.com/middle-east/article-736367
ئه‌نجام و ڕاسپاردەکانی لێکۆڵینەوە بۆ دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن لە هەرێمی کوردستان
گرنگترین ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا بۆمان ده‌رده‌خات كه قسه‌كانی پلاسخارت پشت راست ده‌كاته‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌و بارودۆخه‌ی ناتوانێ به‌رده‌وام ببێ، به‌تایبه‌تی له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی راپۆرتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و بریاره‌كانی دادگای پاریس. له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێ حكومه‌تی هه‌رێم و به‌تایبه‌تی هه‌ردوو لایه‌نی ده‌سه‌ڵات پێویسته پێداچوونه‌وه‌یه‌كی جددی به سیاسه‌ته‌كانی خۆیاندا بكه‌ن.
حکومەتی هەرێم بەمەبەستی ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی خۆی، دەتوانێت ئەم هەنگاوانەی خوارەوە بنێت:
1- کەمکردنەوەی گرژیی نێوان هەردوو باڵی حکومەت (یەکێتی نیشتمانی و پارتی) و ئامادەکردنی برودۆخێكی له‌بار بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو.
2- بانگهێشتکردنی ڕێکخراوه نێوده وڵه تییه کان به تایبه تی ئه مریکییه کان بۆ سه ڕپه ڕشتی و چاودێریکردنی هه ڵبژاردن له هه ڕێمی کوردستان و پێدانی ڕۆڵێکی کاریگه ڕ به کۆمیسیۆنی باڵای سه ڕبه خۆی هه ڵبژاردن له عێراق بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی ناکۆکی له ناویدا پێویسته . ئەو دوو لایەنەی دەسەڵاتدارن لە هەرێم پێویستیان بە ساختەکردن یان دەستکاریکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان نییە، هاوشێوەی هەڵبژاردنەکانی پێشوو، چونکە لە هەر حاڵەتێکدا سەردەکەون. سەرکەوتن بە ڕێژەیەکی کەمیش سەرکەوتنە و ئەمەش لە ڕژێمە دیموکراسیەکان و گەرەنتی دەسەڵاتدا هەیە، سەبارەت بە پەنابردن بۆ ساختەکاری و بەدەستهێنانی دەنگی بەرز و قۆرخکاریی درۆینەی دەسەڵات، زیان بە بەرژەوەندی هەردوو حزب دەگەیەنێت لە کورتخایەن و درێژخایەندا، و هەرێم لە هەبوونی ئۆپۆزسیۆنێکی کاریگەر لە پەرلەمان بێبەش دەکات.
3- هەلومەرجی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی لە ئێستادا لە هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی دراوسێ و جیهاندا بەگشتی زاڵە کە پێویستە حکومەتی هەرێم پیشەسازی نەوت و غازی خۆی ڕادەستی حکومەتی ناوەند بکات و بەمەش لە بەرپرسیارێتی مووچەی فەرمانبەران و هێزە چەکدارەکان دوو ده‌كه‌وێته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌و سامانه‌ش بۆ نه‌وه‌كانی دوارۆژ ده‌مینێت و لێی سوود به‌خش ده‌بن.
4- هێنانەدی جۆرێک لە هاوسەنگی لە سیاسەتی دەرەوەی هەرێم بەرامبەر ڕۆژئاوا و وڵاتانی ناوچەکە وەک ئێران و تورکیا، بەمەبەستی دوورکەوتنەوە لە دەرئەنجامە وێرانکەرەکان لە داهاتوودا لە ئەگەری دروستبوونی ناکۆکی نێوان ئێران و هاوپەیمانی ڕۆژئاوا. ئەمەش ئەوەیە کە تورکیا، ئیمارات و سعودیە د‌رکی پێ‌کرد، چونکە ئێران دەوڵەتێکی سەربازیی ناوچەیی بەهێزە و درێغی ناکات لە گەیاندنی زیانی زۆر بە دراوسێکانی ئەگەر هەست بکات مەترسی لەسەر بەرژەوەندییە ئەمنی و نیشتمانییەکانی دروست دەکات.
ئه‌وه‌ی پێویسته بگوترێت، پارتی ته‌نها لایه‌نێك نه‌بوو له جێبه‌جێكردن یاخود بۆ بانگه‌شه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ئابوری هه‌رێم، به‌لكو یه‌كێتی تا راده‌یه‌كی زۆر شه‌ریكه له‌و شكسته.
ڕاسپاردەکان بۆ ئۆپۆزسیۆن:
١.گومانی تێدا نییە کە ئەو دوو حزبە دەسەڵاتدارەی هەرێمی کوردستان بە سەختترین ڕۆژەکانی خۆیاندا تێدەپەڕن لە ئەنجامی پاشەکشەی ناوخۆیی و لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ناوەند و دواکەوتوویی ڕۆژئاوا، و ئەوەش دەرفەتێکی مێژوویی بۆ ئۆپۆزسیۆن دەڕەخسێنێت کە لە ڕابردوودا بوونی نەبووە و دەتوانرێت لە ئەگەری پێشکەشکردنی بەرنامەی هەڵبژاردنی واقیعی بۆ ئەو کێشە یان تەحەددایانەی کە هەرێمی کوردستان بەدەستیەوە دەناڵێنێت بەکاربهێنرێت.
بە بڕوای ئێمە گرنگترین تایبەتمەندیەکانی بەرنامەی ئۆپۆزسیۆن هەڵبژاردنی کاریگەر بریتین لە جەختکردنەوە لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە:
1- داننان به‌وه‌ی کە هه‌ردوو حزبی پارتی و یەکێتی لە ماوەی دوای هەڵبژاردنەکانی ئێستادا لە دەسەڵاتدا دەمێننەوە، جا چ بە دەستکاریکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان یان بە هەبوونی لایهنگرانێكی دڵسۆزی مێژوویی کە بە بەرژەوەندییە ئابوورییەکان و وێسیتان له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو حزبه‌دا هه‌یه. هه‌روه‌ها ئەو ئیمپراتۆریەتە دارایی و میدیاییانەی کە خاوەندارێتییان کردووە و به هه‌ردوو حزبه‌كه‌دا به‌ستراوه‌ته‌وه، لەلایەن ئەو دوو لایەنە و قۆرخکاری تەواوی دڵسۆزی هێزە چەکدار و ئەمنییەکان لە ناوچەکەدا كراوه. جگە لەوەش زلهێزە دەرەکییەکان بەتایبەت یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا، هێشتا پێیان وایە ئەم دوو لایەنە باشترین گەرەنتی بەرژەوەندییەکانیانن لە عێراق و لە چوارچێوەی هەرێمی کوردستان.
2- پێکهێنانی بەرەیەکی فراوانی هێز و کەسایەتییە ئۆپۆزسیۆنەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو، بە ئامانجی گشتی وەک کۆتاییهێنان بە قۆرخکاریی هەردوو حزبی سەرەکی هەرێم وەک تاکە ئامانجیان.
3- لایەنگرانی ره‌وتى ئیسلامی دەتوانن وەک هەنگاوی یەکەم بۆ گەیشتن بە هاوپەیمانی کۆببنەوە. ئەگەری ئەوە هەیە لایەنگرانی ئه م ره وته ئیسلامی لە بەرەیەکی یەکگرتوو کۆببنەوە وەک هەنگاوی یەکەم بۆ گەیشتن بە هاوپەیمانی فراوانتر لە ناوچەکەدا. بەڵام زۆر هەڵەیە هێزە ئیسلامیەکان هەریەکەیان بەجیا يانش بە بەرەی خۆیانەوە بچنە ناو هەڵبژاردنەکانەوە، چونکە هەلومەرجی هەرێم و نێودەوڵەتی لەبار نییە بۆ ئەوە.
4- بەرەی بەرفراوانی ئۆپۆزسیۆن دەبێت هەڵگری دروشمی کۆتاییهێنان بە گەندەڵی و بەدیهێنانی دادپەروەری و دیموکراسی بێت و ئەو دروشمانەش زامنی کۆکردنەوەی هەموو هێزە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنن.
5- هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن میکانیزمی گونجاو بۆ کردەوەی هاوبەش لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا بدۆزنەوە و ئەنجومەنێک لە پسپۆڕانی ڕاگەیاندن و لێژنەی تایبەتی پسپۆڕان پێکبهێنن بۆ داڕشتنی بەرنامەی هەڵبژاردن لە بوارەکانی ئابوری و کشتوکاڵ و پەروەردە و تەندروستی.
6- لیژنەیەکی سەرەکی ئۆپۆزسیۆن پێکبهێنرێت بۆ داڕشتنی سیاسەتی گشتى هه‌رێمی كوردستان، هەروەها قسەکردن له گه ل بەغدا و ووڵاتانی هه‌رێمی و زلهێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
به‌كورتی راده‌ستكردنی نه‌وت نسكۆیهكیتره له مێژووی كورد، به‌لام پێداچوونه‌وه‌یه‌كی جددی له‌لایه‌نی ده‌سه‌ڵاته‌وه، هه‌روه‌ها هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ده‌توانن بیكه‌نه هه‌لێك بۆ سه‌رله‌نوێ هه‌ڵساندنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان.