ڕەگەزی سێ یەم

نوسینی : ئارام حسن رسول

مامۆستا له‌ زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی

لە دوو دەیەیی ڕابردوودا زاراوەی ڕەگەزی سێ یەم بە چڕی دێتە نێو یاسا و فەرهەنگ و نوسینەوە، بەکارهێنانی زاراوەکە لە ڕووی زانستیەوە ورد نیە، بەڵکو زاراوەکە بەکاربردنێکی فراوانی هەیە کۆمەڵێک دۆخ و ڕەفتاری جیاواز لە خۆدەگرێت، لە ئێستادا بۆ دانە پاڵی هەرکەسێک نێرینەیەکی تەواو یان مێ ینەیەکی تەواو و تەقلیدی نەبێت بكاردەبرێت، بۆ نمونە هەرکەس لادانێک لە سیفاتی دەرەکی، هەڵسوکەوت، یاخود ناسنامەی جێندەری هەبوو بەم جۆرە دەناسرێت. بە سادەی هەرکەس نێرینە یان مێینە وەک ئەوەی تائێستا لە زهنیەتماندا ناسێنراوە نەبوو ئیتر ئەوە پیاوێکە لە جەستەی ژندا، یان ژنێکە لە جەستەی پیاودا. لە ئێستاشدا ئەوانەی مەیل و ئارەزویان بۆ هەمان ڕەگەزی خۆیان هەیە وەک ئەوەی نێرینە بۆ نێرینە، مێینە بۆ مێینە )هاوڕەگەزخواز( له ئیستادا دەخرێنە ژێر هەمان خانەوە، پێیان دەوترێتڕەگەزی سێ یەم .

باشترە لە سەرەتادا ڕوانینێکی زانستیانە بۆ هەموو ئەو چەمکە جیاواز و تێکچونە جەستەیی و لادانە

جۆراوجۆرانە بکەین کە دەچنە ژێر ناوی )ڕەگەزی سێ یەم(. وەک زانراوە هەموو نێرینەیەک خانەکانی هەڵگری کرۆمۆسۆمی XY و کۆئەندامی زاوزێی نێرینەی هەیە، وه هەموو مێینەیەک هەڵگری کرۆمۆسۆمی XX وخاوەنی هێلکەدان و دەرچەی مێینەییە، لە کاتی ڕودانی هەر تێکچونێکی کرۆمۆسۆمی یان ڕژێنی تایبەتی زاوزێ (gonad) پێکهاتەی کۆئەندامی زاوزێی کەسەکە دەگۆڕێت وەک بوونی شانەی هێلکەدان و گون لە هەمان کەسدا .

یەکەم: نێرەموک (Intersex)

لە دایک بوویەکە لە هەمان کاتدا ئەندامی زاوزێی نێرینە و مێینەی هەیە، بینراوە هەندێک لە خانەکانیان هەڵگری XY و هەندێک خانە هەڵگری XX ، مامەڵەکردن لەگەڵی سەخت و دژوارە، بەتایبەت ئەگەر دروست مامەڵەی نەکرێ ڕوبەڕوی گرفتی دەرونی، ئەخلاقی، خێزانی، کۆمەڵایەتی توند دەبێتەوە. ١ پزیشکی پسپۆری نەشتەرگەر دەتوانێ بڕیار بدات لە مێینەیەوە نزیکە یان نێرینە دوای لێکۆڵینەوەی ورد لە ڕەهەندەکانی تر بە نەشتەرگەری ئەو ئەندامەی کە زاڵترە بۆی دەهێڵرێتەوە )نەشتەرگەری ڕاستکردنەوەی ڕەگەز نەک گۆڕینی ڕەگەز(، هاوکات لەگەڵ وەرگرتنی چارەسەری هۆرمۆنی و دەرونی ورد . بێگومان گرنگە جیاکاری بکرێت لە نێوان نەشتەرگەری ڕاستکردنەوەی ڕەگەز لەگەڵ گۆڕینی ڕەگەز بە تایبەت لە ڕووی یاسایی و شەرعیەوە، لە گرنگترین هۆکارەکانی، هاوسەرگیری خزمان بەتایبەت ئەو خێزانانەی لەم جۆرە تێکچونانەی تێدا ڕویداوە، بەکارهێنانی هۆرمۆن و دەرمانی زیان بەخشە. بە ڕای پسپۆڕان باشترین کات بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری ڕاستکردنەوەی ڕەگەز لە تەمەنی منداڵیدایە، هەروەک وەرگرتنی چارەسەری هۆرمۆنی لە سەرەتای تەمەنەوە کاریگەرترە، لە ڕووی دەرونی و مامەڵەی کۆمەڵایەتی تێکەڵ بوونی لەناو کۆمەڵگادا و تەنانەت لە ڕووی سەرکەوتنی نەشتەرگەریەکەشەوە. بۆیە هەرچی زوتر دەسنیشان بکرێت و چارەسەری بۆ بەکاربهێنرێت کاریگەرترە. بێگومان دیارکەوتنی ئەندامی زاوزێی دەرەکی دیارترین هۆکارە بۆ دیاریکردنی ڕەگەز لە نێو خەڵکیدا هەروەک دیارترین ئاماژەی پزیشکیشە، نەبوونی ئاشکرای هەر ئەندامێکی زاوزێی دەرەکی، پزیشکان دەخاتە بەردەم حاڵەتێکی هەستیار و ئاڵۆزەوە، ئیتر پێویست بە لێکۆلینەوە و ورد بوونەوەی پێکهاتەکانی ناوەوەی کۆئەندامی زاوزێ هەیە، ئیتر ئەمە دەبێتە حاڵەتی بە نێودا چونی ڕەگەزی یان نێرەموک .

بە گشتی نێرەموک دەکرێت بە سێ جۆرەوە

یه‌كه‌م  نێرەموکی نێرینەی درۆینە: لەم حاڵەتەدا چووکی منداڵە کوڕەکە شازە( واتە نائاساییە، هەندێک لە هی ئەندامی مێینەیەک دەچێت، بەڵام خاوەنی هێلکە گونەکانە و هەڵگری کرۆمۆسۆمی XY ، لەم حاڵەتەدا منداڵەکە وەک کوڕێک گەورە دەبێت لەگەڵ ڕاستکردنەوەی ئەندامی زاوزێی دەرەوەیدا .

نێرەموکی مێینەی درۆینە: لەم حاڵەتەدا زێی منداڵەکە شاز و نائاسییە هەندێک لە چوکێکی پوکاوە دەچێت، بەڵام هێلکەدان و جۆگەی هێلکەی هەیە، منداڵەکە وەک کچێک گەورە دەبێت و تەنها پێویست نەشتەرگەری ڕاستکردنەوە دەکات .

دووه‌  نێرەموکی ڕاستەقینە: لەم جۆرەیاندا کەسەکە لە هەمان کاتدا خاوەنی هێلکەدان و گونەکانیشە، ڕاستکردنەوەی ئەم تێکچونە هێجگار قورسە، لەگەڵ ڕوانین بۆ دۆخیەکانی تری بۆ دیاری کردنی ڕەگەزەکەی وەک ڕژێنەکانی تایبەت بە کۆئەندامی زاوزێ. ٢،٣ دووەم: )پیاوی سەر ژنانی، کوڕە کچانی( (Transgender) کەسێکە بە پێچەوانەی ڕەگەزی خۆی ڕەفتار دەکات، بۆ نمونە کەسێک لە ڕووی پێکهاتەی جەستەییەوە نێرینەیە بەڵام لە ڕووی دەرونیەوه کچانە ڕەفتار دەکات یان بە پێچەوانەوە کچە و کوڕانە خۆی دەنوێنێ. یانی دژ بەیەکی هەیە لە نێوان پێکهاتەی بایولۆجی و ئارەزووی دەرونیەوە بۆ خۆ نواندنی ڕەگەزی. هەندێک جار دەگاتە ئەوەی کەسەکە ڕەگەزی خۆی ڕەد دەکاتەوە و ڕقی لە ڕەگەزی خۆی دەبێت و حەز بە گۆڕینی دەکات، ئەگەر هەلی هەبێ دەیەوێت بە نەشتەرگەری ڕەگەزی خۆی بگۆێت، یان هەندێک جار دەیەوێت لە ڕێگەی وەرگرتنی چارەسەری هۆرمۆنیەوە زیاتر لە ڕەگەزی ڕاستەقینەی خۆی دور بکەوێتەوە و لە ڕەگەزی دڵخوازی بجیت، بۆنمونە پیاوە و دەیەوێت وەک ئافرەت دەربکەوێت هۆرمۆنی مێینە بەکاردێنێت تاوەکو دەنگی ناسک و پێستی نەرم و سنگی بەرز بێتەوە، ژنانە ڕەفتار دەکات و ژنانە دەپۆشێت. زۆرتر ئەم هەستە لە منداڵیەوە دروست دەبێت، بۆنمونە منداڵێکی کوڕ لە نێو کچان و ژناندا هەڵسوکەوت دەکات و حەزی لێیانە، کە گەشتە تەمەنی باڵغ بوون مەیلی سۆزداری و جنسی بۆ پیاوان بۆ دروست دەبێت، لێرەوە کێشە و ململانێکە دروست دەبێت تا دەگاتە ئەوەی دەیەوێت ئەم مەسەلە ببڕێنێتەوە بەوەی نەشتەرگەری گۆڕینی ڕەگەزەکەی بکات، چوون ئارەزویەکی بێ هاوتای بۆ دروست بوە. ٤ لێرەدا کۆمەڵێک ئالێنگاری گەورە دێتە پێش بۆ بە ئەنجام گەیاندنی کارەکە، وەک ڕێگری کۆمەڵایەتی، یاسای، دینی، ئەخلاقی تەنانەت لە کۆمەڵگە هەرە کراوەکاندا ڕێوشوێنی تایبەت هەیە، دەبێت ئەم کەسە پێش هەموو شت ڕەوانەی لای پسپۆڕی دەرونی بکرێت، بۆ لێکۆڵینەوە لە ئاریشە دەرونی و بیرکردنەوەکانی، ڕەنگە لەو ماوەیەدا چارەسەری هۆرمۆنی بۆ دیاری بکرێت، دوای ماوەیک سوربوونی کەسەکە لەسەر گۆڕینی ڕەگەزی خۆی دەنێررێت بۆ لای پسپۆری نەشتەرگەر تاوەکو هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکەی بکرێت. بێگومان ئەمە بۆ ئەو کۆمەڵگانەی وابەستەیی کلتوری و دینیان بەهێزە هێجگار هەستیارە. ٤

سێیەم: لێکچواندنی ڕەگەزی (Transvestism)

ئارەزووی لەبەرکردنی پۆشاکی ڕەگەزی بەرامبەر زاڵە لە کەسەکەدا (cross-dressing) ، بۆ نمونە نێرینەیە و خەز بە پۆشینی جلوبەرگی ئافرەتان دەکات و بە پێچەوانەشەوە، قژی بەو جۆرە دەهێڵێتەوە، پێڵاوی ئەوان لە پێ دەکات، ئەمە ئەوپەڕی ئاوات و دامرکانەوەی ئارەزویەتی نەک زیاتر، ئەگینا ئاسای دەژین، تەنها حەز بە لەبەرکردنی جلو بەرگی ڕەگەزی بەرامبەر دەکەن، هەندێکیان ئارەزوەکەیان هێندە زۆرە تەنانەت چێژ لە توانج و کۆمێنتانە دەبەن کە لێدەدرێن ئەگەر چی بریندارکەربێت. ڕەنگە هەندێکیان هێندە بوێریان نەبێت بە ئاشکرا جلوبەرگی بەرامبەر لەبەر بکەن تەنها لە نێو ماڵ و ژوری خۆیاندا نەبێ، هەنێکیان هەرئەوەندە بەسە بۆیان جلوبەرگی ژێرەوەی ڕەگەزی بەرامبەر لە ژێر بەرگی ئاسای خۆیان بپۆشن. 5

چوارەم: هاوڕەگەزباز (Homosxual)

ئەم جۆرە کەسانە ئارەزووی چووت بونیان لەگەڵ هەمان ڕەگەزی خۆیان هەیە، چ بە ئەنجامدانی یان بە حەز و ئارەزووکردنی، ئارەزووی ئەوەناکەن ڕەگەزی خۆیان بگۆڕن بەڵکو ئارەزووى ئەوەدەکەن سۆز و حەزی خۆیان لەگەڵ هەمان ڕەگەزی خۆیدا بگۆرنەوە، هەندێک لە مانە چێژ دەبینن لەم ئارەزویان و پیادەی دەکەن، هەندێکیان هەوڵ لەگەڵ خۆیاندا دەدەن و بەدوای چارەسەریدا دەگەڕێن، ئەگەرچی ئارەزویان بۆ ڕەگەزی بەرامبەرهەیە، هەر بۆیە دەتوانن هاوسەرگیری بکەن و منداڵیان ببێت، لەگەڵ ئەوەی کە ئارەزویەکی شاراوەیان بۆ سیكس لەگەڵ ڕەگەزی خۆیان هەیە، بۆیە هەندێک لەوانە دەکرێت پێیان بوترێت دووڕەگەزبازی (Bis پ xuality) بە مانای ئەوەی حەزى چووت بونیان بۆ هەردوو ڕەگەز هەیە و مومارەسەی دەکەن. ٦

هاوڕەگەزبازی (Homosxuality) پڕەفتارێکی وەرگیراوە یان کۆنترۆڵی بۆماوەیه؟ !

لێرە و لەوێ باس لە دۆزینەوەى جینی بەرپرس لە نێربازی دەکرێ (Gay Gen) ، لەم ڕوانگیەوە نێربازی

بابەتێکی بۆماوەیی و سروشتی مرۆییە، زانست دەڵێ جینەکە هەیە لە ترشە ناوکی مرۆڤدا (Human DNA) و هەر بویە ڕەفتارەکە جۆرێک نیە لە لادان و دورە لە هەر نەخۆشیەکی دەرونی، نابێت وەک بابەتێکی قێزەون سەیر بکرێت ، بێگومان لە ساڵانی ڕابردودا بەمەبەست بازاڕپێدانێکی زۆر بۆ بابەتەکە هاتە ئاراوە . بە تایبەت دوای ئەوەی دادگای باڵای ئەمریکا ساڵی ) ۲۰۱5 ( ڕێگەی دا بە هاوسەرگیری هاوڕەگەزبازی، بەم جۆرە ئەمریکا چوە ڕیزی هەریەک لە دانمارک، هۆڵەندا، بلجیکا، ئەفریقای باشور بەڕازیل و ئەوانیتر .

ڕاستی بابەتەکە لە ڕوی زانستیەوە چیە؟ ئایا هاڕەگەزبازی ڕەفتارێکی سروشتیە و وەرگیراوە لە ویستی

بۆماوەییەوە، یان ڕەفتارێکی وەرگیراوە (behavior) لە ئەنجامی لادانێکی دەرونی پەیوەست بە کۆمەڵێک هۆکاری ژینگەیی و کۆمەڵایەتی ؟ !

ووتاری داکۆکیکار لە هاوڕەگەزبازی جەخت لە سروشتی بوونی هاوڕەگەزبازی دەکەنەوە لەسەر سێ بنەما:

یەکەم: بەراوردکردنی ڕەفتاری مرۆڤ بە ڕەفتاری ئاژەڵی، بەو پێیەی ژمارەیەک ئاژەڵیش ممارەسەی هەمان ڕەفتار دەکەن .

دووەم: هەبوونی جینی زاڵ، وە بەرپرس لە ڕەفتارەکە .(Genetic code)

سێیەم: گۆڕانکارییە ژینگەیی و کۆمەڵایەتیەکان، پەیوەندی نیە بە دیاریکردنی ڕەفتاری ڕەگەزییەوە .

لە وەڵامی ئەم سێ بنەمایەدا، زۆینەی زانایان پێان وایە پشت بەستن بە ڕەفتاری ئاژەڵی بۆ سەلماندنی

ڕەفتاری نێربازی لە مرۆڤدا، پشت پێ بەستنێکی هەڵەیە لە دوو ڕوەوە .

یەک: هەڵەیەکی گەورەیە قیاس بکرێتە سەر غەریزە و ڕەفتاری ئاژەڵی، هەر بونەوەرێک خاوەنی کۆەڵێک ڕەفتار و هەڵسوکەوتی تایبەت بە خۆیەتی، بە نمونە هەندێک پشیلە )نێر و مێ( بە غەریزە لە ئەنجامی تێکچونی دەرونی و ئەندامی، هەڵدەسن بە کوشتنی بێچوە پشیلە، ئەگەر بێچوی خۆشیان بێت. دەپرسین دەکرێ لەمەشدا چاو لەم ڕەفتارە ئاژەڵییە بکرت؟

دوو: دەبێ ئەوە بزانرێت ئەو ڕەفتارە لای ئاژەڵ بۆ چێژبردن نیە، یانی پاڵنەرێکی ئازوبازانە نیە وا لە ئاژەکە دەکات، بەڵکە هۆکاری تری لە پشتە وەک ڕاگەیاندنی کۆنترۆڵ کردنی ناوچەی ژێر دەسەڵاتی خۆی، سەلماندنی گەورەی و دەسەڵاتی خۆی لە ناوچەکەدا، یان هەندێک جار تێکچونی هەستی بۆنکردنە کە بۆ جیاکردنەوەی نێر و مێ بەکاردەهێنرێت. لەگەڵ ئەمەشدا توێژەران دەپرسن ئایا غەریزە بە تەنها ڕەفتاری سێکسی دیاری دەکات لە ئاژەڵەکاندا، یان هۆکاری کۆمەڵایەتی ڕۆڵی گرنگی هەیە؟ توێژینەوەکان باوەڕیان وایە ڕەفتاری سێکسی وەرگیراوە )لانی کە لە هەندێک بەشیدا( لە کاتی گەورە بوندا، بۆیە پەروەردە ڕۆڵی گرنگ دەبینێت . هەندێک لە ڕۆژنامە و پێگە ئەلیکترۆنیەکان چەند ناونیشانێکیان بڵاوکردەوە وەک “جینی نێربازی” یان توێژینەوەکان هەبوونی جینی بەرپرس لە نێربازی دەسەلمێنن”، بەڵام وادیارە زۆرینەی ناونیشانەکان گوماناوین و هەوڵی بەلاڕێدابردنی بابەتەکەیان هەبووە. بۆ نمونە دەڵێن: زانای بۆماوەزانی ئەمریکی لایەنگری نێربازی “دین هامرلە توێژینەوەکانیدا پەیوەندی بۆماوەزانی )جین( و نێربازی بە دیارخستوە ناونیشانەکە دەڵێ ” توێژەرێک جینی نێربازی

دۆزییەوە” ٧ . ئەم نانونیشانە سەرنج ڕاکێشە بە تایبەت بۆ خوێنەری ئاسای، دوای بڵاوبونەوەی هەواڵەکە “دین هامر

بۆخۆی ئەم بابەتە ڕەد دەکاتەوە و دەڵێ ” تائێستا هیچ جینێکی بەرپرس لە ڕەفتاری سێکسی نە دۆزراوەتەوە، باوەڕمان وایە ئەو جینە هەر بوونی نەبێت” ئەو پێی وایە هەر هەوڵێک بۆ سەلماندنی هەبوونی ئەو جینە بێ هودەیە. تەنانەت توێژەرێک هێندە توندە لە بارەی بابەتەکەوە دەڵێت ” مەپرسن، هەواڵ مەدەن، بڵاوی مەکەنەوە. ٨

لە ساڵی ۲۰۱5 کۆمەڵێک توێژەر لە زانکۆی کالیفۆرنیا هەستان بە ڕاگەیاندنی هەبوونی هەندێک نیشانەی سەروو جینی ( Epigtic Marker) کە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر نێربازی هەیە، تۆێژینەوەکە لە گۆڤاری بەناوبانگی )سروشت (Natur- بڵاوکرایەوە پاشان کۆمەڵێک پێگەی ئەلیکترۆنی پاڵپشتکار لە هاوڕەگەزبازی خێرا وەک دەسکەوتێکی زانستی گرنگ ئاماژەیان پێدا. دواتر کۆمەڵێک توێژەری تر لێکۆڵینەوەیان لە توێژینەوەکە کرد، کۆمەڵێک هەڵەی گەورەی زانستیان تێدا دۆزییەوە کە سەراپای توێژینەوەکەی پوچەڵ کردەوە. بە پێچەوانەوە ساڵی۲۰۱٤ کۆمەڵێک توێژەر لە زانکۆی “نورپ ویسترن”ی ئەمریکی هەستان بە پشکنینی ترشە ناوکی ٤۰۰ نێرباز،لە مەش زیاتر لە توێژینەوەیەکی نوێدا نزیک بە نیو ملیۆن ) ٤٧٧،5٢٢ ( هاوڕەگەزباز لە وولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، شانشینی یەکگرتوو، سوید بەشدار بوون،لە هەردوو توێژینەوەکەدا توێژەران هیچ جینێکی بەرپرس لە نێربازی یان هیچ پەیوەندیەکیان لە نێوان بۆماوە و هاەڕەگەزبازیدا نەبینیەوە. ٩،١٠ لە ڕاستیدا هەڵەیەکی بنچینەی هەیە لە شێوازی ڕێگەکانی توێژینەوەکاندا، کاتێک بە تەنها بە دوای هەبوونی جینێک دەگەڕێن کە بەرپرس بێت لە ڕەفتاری نێربازی، هەروەک ئەوەی بە دوای جینێک دەگەڕێن بەرپرس بێت لە نەخۆشیەکی فەسلەجی لە ئەندامەکانی لەشدا، لە کاتێکدا جینەکان کۆدی دروستکردنی پڕۆتینین لە زنجیرەیەک کرداری زۆر وردی کیمیای زیندەیدا، بە تەنها ناتوانن ڕەفتاری مرۆڤ دیاری بکات وەک ئەوەی زۆر کەس باوەڕیان وایە ، ئەوەیان لەبیردەچێت ڕەفتاری مرۆڤ مەحکومە بە کاریگەری جینی لەگەڵ هۆکاری ژینگەیی، پەروەردە، ئازادی و ئیرادەی مرۆڤ. هەروەک ئاڵودە بوون بە کحول و مادەی هۆشبەر ڕەفتارێکە دروست دەبێت لە ژێر کاریگەری هۆکاری ژینگەی و پەروەردەیی .

گەورەترین عەیبی ئەم بۆ چوونە لەوەدایە مرۆڤ بێ ئیرادە دەکات، نرخێک بۆ ویست و ئیرادەی ناهێڵێتەوە، مرۆڤ بەو هەموو ئیرادە و ئازایەتیەوە دەبێتە دیلی ئارەزوو، لە لایەکی ترەوە ئەوەی کە مرۆڤ مەحکومە بە جێنەتیک ئیتر دەبێتە پاساو بەدەست هەر لادەر و تاوانبارێکەوە کە لە ژێر کاریگەری جێنەتیکدا بووە ..! دەکرێت بپرسین بۆچی ئەم هەموو تێکچوونە ڕوودەدات؟ یان ئەم هەموو ئارەزوە جیاوازانە لە کوێوەدێن؟ ئایا ئەمانە ئاسایین یان نەخۆشی؟ تاوانی کەسەکان چیە؟ ئایا کەسەکان بەرپرسیارن یان قەدەر بۆی هێناون، بەرپرسیارێتی کۆمەڵگا و دەوروبەر لە کوێدایە؟ ئایا چارەسەر چیە؟ کۆمەڵگا ئاسای وەریان بگرێ یان وەدەریان بنێت؟

بێگومان وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانە دەگۆڕێت بە گوێرەی تێڕوانین و کلتوری کۆمەڵگاکان، ئاساییە وەڵامی کۆمەڵگەیەکی کراوەی کە تیایدا تاک سەنتەرە وەک وەڵامی کۆمەڵگایەکی کلتوری یان وابەستەی خێڵەکایەتی نەبی. پرسیاری گرنگ ئەوەیە بەدەر لە تێڕوانینە دینی و مەودا ئەخلاقی و کۆمەڵایەتیەکانی، دەتوانین قبولی ئارەزوو و لادانە سێکسیەکان بکرێت بە ئازادی کەسی دایبنێین ؟! یان بەدیوەکەی تردا خەتەری لادانی سێکسی لە نێویدا هاوڕەگەزبازی لە کوێدایە ؟

بابەتەکە پەیوەستە بە ڕەوڕەوە و بەردەوامی ژیان و ئاوەدانکردنەوەی زەویەوە، ئەم لادانە پێچەوانەی ڕەوتی گشتی ژیانە. ئارەزوو بۆ سێکسی مشروع لەگەڵ ئەوەی چێژ و ئارامییە، دەمانبات بۆ هاوسەرگیری و پێکهێنانی خێزان و خستنەوەی منداڵ، بەردەوامیدانە بە ژیان و هێشتنەوەی ڕەگەزی مرۆییە. بەڵام لادانی سێکسی ڕەنگە چێژبێت بەڵام هەرگیز ژیان سازی نیە. بۆیە ئەگەر لێگەڕاین لادانەکە گشتگیربێت وە تێکڕای کۆمەڵگا بگرێتەوە )لە لادانی تاکە کەسیەوە بۆ لادانی بە کۆمەڵ( ئەو کات سنورێک نەماوە لادان نەیگرتبێتەوە، کۆمەڵگای مرۆیی نەک لەبەردەم کارەساتێکی قێزەوندایە بەڵکە تیاچوندایە، ئەمە جگە لە لێکەوتە ئەخلاقی و دەرونیەکان لێکەوتەی تەندروستی گەورە و گرانی دەبێت .

هەر ئەو هۆکارەی وامان لێدەکات ئەخلاقی بین، پێمان دەڵێ هەر لادانێکی ئەخلاقی ڕەدبکەینەوە، چونکە ئەخلاقی بوون بەشێکە لە بونیادی ئێمە، مرۆڤ بوون و پێکهاتەی دەروونی و ژیانیمان وابەستەی ئەخلاقی بونمانە، یاخود بڵێین ئەخلاقی بوون گونجاوترین و سازگارترین مامەلەیە، ئەگەر نائەخلاقی بووین، بوونمان و کۆمەڵگەمان تێکدەچێت. خەیاڵ بکە ئەگەر ڕێگە درا هەرکەس بە ناوی ئازادی کەسیەوە مومارەسەی ویست و خولیای خۆی ئەگەر چی ناحەز و بەد بێت بکات، ئەوا هەر دەروون نەخۆشێک هەستێ بە دزی و درۆکردن و کوشت و بڕین بەبێ لێپێچینەوەی یاسای بە بیاونوی هەڵچونی دەرونی یان تێکچونی هۆرمۆنی پەیوەست بە هۆکاری بۆماوەیی یان کاریگەری ژینگەیی ئیتر ژینگەیەک نامێنێت مرۆڤەکان تیایدا سەلامەت بن .

لەسەر ئاستی تاکە کەس، بێگومان کەسی لادەر گرفتی زۆری هەیە، ئەو دەیەوێت وەک خەڵکانی کە چێژ لە ممارەسەکردنی سێکس ببینێ وە ئارامی بکاتەوە، بەڵام هەرگیز ناتوانێت بگات بەو ئارامیە دەرونیەی کە خەڵکانی کە لە ڕێگەی سێکسی مەشروعەوە وەریدەگرن. بۆیە کەسی لادەر لە کێشەی قوڵدایە، بەوەی ناتوانێت بگات بەو دۆخە ئارامییەی دەیەوێت .

ئەی چارەسەر؟

چارەسەر وەک وترا دەبێ ئارەزوی لادان ڕەها و گشتگیر نەکرێت، خۆگری لەسەرلادانی سێکسی )بە مانای ئەنجام نەدانی( باشترە بۆ کەسی تووش بوو، ئەم ئارامگرتنە شایانی ڕێزە، بێگومان هاوڕێ لەگەڵ ئارامگرتن، گرنگی پێدانی جۆرا و جۆری دەوێ، وەک وەرگرتنی کۆرسی دەرونی و ڕەخساندنی ژینگەی چاکسازی و دۆزینەوەی دەرچەی پێویست، چوون وزەی سێکس )توانا( وەک هەموو وزەکانی کە یاسای وزەی بەسەردا دەچەسپێت، دەتوانرێت لە ڕێگەیەکەوە، لە شێوازێکەوە بۆ شێوازێکی کە و قۆناغ بە قۆناغ ئاسایی بکرێتەوە، تاوەکو دەرهاویشتەکانی کەمبکرێتەوە خۆ ئەگەر هەموو دەرگاکان بە ڕووی کەسی لادەردا )نەخۆش( دابخرێت بێگومان دۆخی کەسەکە ئاڵۆزتر دەبێت. نمونەی سەرکەوتنی ئەم حاڵەتانە زۆرە بەڵام بێگومان هەروەک دەگوترێ ئەم چارەسەریە پیویستی بە ئیرادەی بەهێز و کات و خۆڕاگری هەیە، دۆزینەوەوی ڕێگەی بەدیل یەکێکە لە چارەسەرییەکان، بۆنمونە کەسی دەرون نەخۆش کاری گونجاوی بۆ بدۆزرێتەوە، ژینگەی لەبار و هاندانی دەرونی هەبێت بەدڵنیاییەوە بە تێپەڕینی کات ئارەزووی هاوسەنگی بۆ دروست دەبێت، بە پێچەوانەوە ئەگەر لێگەڕاین و ڕێگەمان خۆشکرد یان سپاردمان بە ئارەزوە ناشرین و ناکۆتاکانی، ئەوا ئێمە پاڵپشتی ئارەزوە نابەچێکانیمان کردوە، هەروەک لە هەر کێڵگەیەکدا کاری چاندن و کشیوکاڵی دەکرێت، گژوگیا و بژار وەدەر دەکەوێت، ئەگەر لێگەڕێین بژار تێکڕای کشتوکاڵەکە داگیر دەکات ! ڕەنگە بپرسین تاوانی گژ و گیا و بژارەکە چیە کە سەوز بوون، بۆ دەبێ لە ناو ببرێن؟ لێرەدا بابەتەکە پەیوەستە بە یاسای گشتی ژیان و مانەوەوە، هەر شتێک خزمەت بە ڕەوتی گشتی ژیان و بەرەوپێش چوونی بکات دەبێ بمێنێتەوە

و بە پێچەوانەشەوە. ڕاستی بنەما ئەخلاقی و ڕێنماییە دینیەکان هەروا لە هەواوە نیە، وەک شمشێرێکی ڕاکێشراو نیە لەسەر گەردنی هەر نێرباز و شازێک، بەڵکە لە خەمی گشتیدایە بە تەندروست و نەخۆشەکانیەوە . بەشێۆەیەکی گشتی لە کۆمەڵگا ڕۆژئاواییەکاندا پێیان وایه لادانی سێکسی ڕەگیکی بایۆلۆجی هەیە و دەچێتە ژێر ناوی ئازادی کەسیەوە بۆیە دەبێت کۆمەڵگا قبوڵی بکات. وە بۆچونی زاڵ لە ڕۆژئاوا ئەوەیە تێرکردنی ئارەزوەکان، بەدەر لە پابەندیە ئەخلاقی و دینیەکان، هەڵچونە دەرونی و کۆمەڵایەتیەکان بە ڕێژەیەکی زۆر کەم دەکاتەوە، هەر بۆیە ئازادیە سێکسیەکانیان هێجگار فراوان کرد، بەڵام ئەوەی ئەوان بۆی دەچون یان باوەڕیان وابوو، نەک هەر ئاسودەیی نەهێنا، بەڵکو سنوری خێزانی تا ڕادەیەکی ترسناک کاڵ کردەوە، بەوەی ممارەسەکردنی سێکسیان لە خێزانەوە گواستەوە بۆ دەرەوەی خێزانیش، لەگەڵیدا ژمارەیەکی ئێجگار نەخۆشی جەستەیی و دەرونی بە دواداهات، بە جۆرێک گەر بەم شێوە لە بەرزبونەوەابێت کۆمەڵگای مرۆیی لەبەردەم مەترسی گەورەدایە .

 

سەرچاوەکان :

  1. Fraccaro M, Taylor A, I, Bodian M, Newns G, H: A Human Intersex (“True Hermaphrodite”) with XX/XXY/XXYYY Sex Chromosomes. Cytogenet Genome Res 1962;1:104-112. doi: 10.1159/000129719
  2. https://www.nlm.nih.gov/medlineplus/ency/article/001669.htm.
  3. Wherrett D. K. (2015). Approach to the Infant with a Suspected Disorder of Sex Development. Pediatric clinics of North America, 62(4), 983–999. https://doi.org/10.1016/j.pcl.2015.04.011.
  4. https://ahflatamycaribe.org/en/transgender-and-transsexual-whats-the-difference.
  5. https://dictionary.cambridge.org/dictionary/english/transvestism.
  6. https://www.pewresearch.org/global/wpcontent/uploads/sites/2/2020/06/PG_2020.06.25_Global-Views-Homosexuality_FINAL.pdf.
  7. Hamer, Dean H., and David G. Brooks, “Molecular Characterization, Reavtivation, and Depletion of Latent HIV.” Immunity 19 (2003) 413–423.
  8. Jacobs H. Don’t ask, don’t tell, don’t publish. EMBO Rep. 2012 May 1;13(5):393. doi: 10.1038/embor.2012.48. PMID: 22546704; PMCID: PMC3343358.
  9. Ganna, A., Verweij, K., Nivard, M. G., Maier, R., Wedow, R., Busch, A. S., Abdellaoui, A., Guo, S., Sathirapongsasuti, J. F., 23andMe Research Team, Lichtenstein, P., Lundström, S., Långström, N., Auton, A., Harris, K. M., Beecham, G. W., Martin, E. R., Sanders, A. R., Perry, J., Neale, B. M., … Zietsch, B. P. (2019). Large-scale GWAS reveals insights into the genetic architecture of same-sex sexual behavior. Science (New York, N.Y.), 365(6456), eaat7693. https://doi.org/10.1126/science.aat7693.
  10. Pillard, R. C., & Bailey, J. M. (1998). Human sexual orientation has a heritable component. Human biology, 70(2), 347–365.__