عینادی سیاسی و ملنەدانی پارتی و یەکێتی بو بارەی پرسی کاندیدکردنی سەرۆک کۆمار گەیشتۆتە بن بەست.
لەکۆتا دانیشتی نێوان پاڤێڵ تالەبانی و مەسعوود بارزانی بێ ئەنجام کۆتای هات نەگەیشتنە کاندیدێکی هاوبەش. کارەکە ڕوونە سیناریۆی ساڵی 2018 دووبارە دەبێتەوە. پارتی و یەکێتی بەربژێری خۆیان هەیە، هۆشیار زێباری تاکە کاندیدی پارتیە بۆ ئەم پۆستە و تا ئێستاش یەکێتی پێداگرە لە کاندیدکردنی بەرهەم ساڵح.
سیناریۆی هەلبژاردنی کاندیدەکانی پارتی و یەکێتی دووبارە دەبێتەوە بەڵام پێدەچێت ئەم جارە پارتی گرێنتی دەرچوونی هۆشیار زێباری لە کوتلە شیعە و سوننە ناو پەرلەمان مسۆگەر کردبێت لەبەرامبەر ئەمەدا یەکێتی رەنگە نەتوانێ ئەم بازە بۆ سەر شانی بەرهەم ساڵح بنیشێتەوە، بۆیە یەکێتی کەوتۆتە حالەتێک پەلە قاژەیەتی و جار جار لە میدیا سێبەرەکانی هەڕەشەی ماڵ جیای و دوو ئیداری لە پارتی دەکات.
بۆچی مەترسیە هۆشیار زێباری ببێتە سەرۆک کۆماری عێراق؟
1 -هۆشیار زێباری لە ساڵی 2016 بەهۆکاری بوونی مەلەفی گەندەڵی لە پەرلەمانی عێراق بەزۆرینەی دەنگ متمانەی لێوەرگیراوەیە. ئیستاش دەنگۆیەک هەیە کە ئەوانەی تۆمەتی گەندەڵیان لە سەرە جارێکی تر پۆستی حکومیان پێ نەدرێتەوە، بۆ کورد جوان نیە پیاوێکی کە تۆمەتێکی وای لەسەرە کاندید بکرێتەوە.
2 -لە خوڵی رابردوو ئەوەی ڕۆڵی گرینگی بینی لە هەڵدانەوەی مەلەفی گەندەڵی لە پەرلەمان عێراق کوتلەی سەدری لە پرسی لێساندنەوەی متمانە لە هۆشیار زێباری رۆڵی گرینگ بینی. ئێستا بۆ ئەم کابینەی ئێستا لە سەدر سەرۆکایەتی دەکات، دووبارە دەنگ دان بە هۆشیار زێباری عەیبەکی گەورە دەبێت رەنگە ئەمە ببتە پرسێک بۆ تۆمەتبارکردنی موقتەدا سەدر.
بۆيە نه سەدرییەکان ونه ئه وانى تر هیچ کات جێگای متمانە نین، چۆن لەساڵی 2018 لە کۆتا دەقە پشتیان لە کاندیدەکەی پارتی فوئاد حسين کرد و دەنگیان بە بەرهەم ساڵح دا.
3. -کوتلەیەک ئێستا کە خۆی لە 40 کورسیەک دەبینێتەوە لە دەنگی ناڕەزایی کورد کە نەوەی نوێ و کۆمەڵ و یەکگرتوو و هەندێ لایەنی تری شیعەکان ئەوانەن کە ئیدیعای چاکسازی دەکەن ( تشرينيه كان)، ئامادە نین دەنگ بە هۆشیار زێباری بدەن وه ئه گه رى هيه ده نگ به به رهم بده ن
4-راستە پارتی گرێنتی دەنگی سەدرییەکانی لە پەرلەمان بۆ هۆشیار زێباری کردوە، بەڵام دەنگی مسۆگەری دەرچوونی بەرهەم ساڵحیش کەم نیە ئیتاری تەنسیقی و هەندێ لایەنی سونە و کوردیش ئامادەن دەنگ بە دەرچوونی بدەن. بۆیە ئەگەری دەرچوونی بەرهەم ساڵحیش بەهێزە.
5.-رەنگە سەدرییەکان حیسابێکی ووردتر بکەن بۆ کارەکە ئەوانیش لە ئەگەری دەرچوونی هۆشیار زێباری ڕەنگە نەیارەکانی سەدر لە کوتلە شیعەکان دووبارە مەلەفی گەندەڵی هۆشیار زێباری زیندوو بکەنەوە و ئەگەرێکی مەترسی جدی هەیە لە لادان و لەدەست چوونی پۆستی سەرۆک کۆماری لای کورد.
6- لەئەگەری دەرنەچوونی هۆشیار زێباری پارتی تووشی شكستى گەورە دەبێت، بەرهەم لەم خولەدا زۆر خۆی بە قەرزارباری لایەنە شیعەکان دەزانێ وئاماديه بۆ پاراستنى به رژه ونده ته سكه كانى خوى پشت له كورد بكات.
7-و لەئەگەری دەرنەچوونی بەرهەم ساڵح بافل ويه كيتى تووشی همان شكست گەورە دەبێت وله پروسه ى دامزراندنى حكومت له به غدا بى به ش ده بيت وه پۆستى پاريزگارى كه ركوك له دست ده دات كه له لاين سه روك وزيران دستنشان ده كريت.
کەواتە بەهیچ جۆرێک دەرچوونی هۆشیار زێبار عقلانی نیە ئەوندەی پارتی پێداگری لەسەر دەکات و ئەوەنەی یەکێتی عینادی لە دانانەوەی بەرهەم ساڵح دەکات. کەواتە چارەسەری وەست ئەوەیە یەکێتی سازش لەسەر بەرهەم ساڵح بکات و بە ڕێکەوتن لەگەڵ پارتی بکات بۆ ئەوەی کاندیدێک كه پارتی كيشه ى له سه ر نه بيت . وهه ريمش له م مه ترسيانه دوور بيت