لێكۆڵینهوهی تاسك ژماره (6) ساڵی 2022
پێش هەموو شتێک ئەوەی تێبینی دەکرێ کە کورد بە تایبەتی پارتی و یەکێتی وەکو پێویست لە نێوان تیار و ئیتار نەیانتوانی رۆڵی سهرهكی بگێڕن، پارتی زوو کەوتە هەڵەکە و لەلایەن موقتەدا سەدر بەکارهێنرا تا ئەو کاتەی بە کاری هێنا. پارتی دیموکراتی کوردستان وههريم بەهۆی ئەم هاوپەیمانیەوە توشی چەندین سزای ئابوری و سیاسی بوو. لەوانە بڕیاری دادگای فیدراڵی لە بارەی قەدەغەکردنی فرۆشتنی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان. کە گومانی تێدایە نیه ئەم بڕیارە کاریگەری نەرێنی دروست دەکات لە سەر باری ئابووری لە هەرێمی کوردستان.!ئەمە جگە لە ڕووە سەربازی و سیاسیەکەی کە کوردستان و زۆنی هەولێر بووە هەدەفی ساروخی ئێرانی و درۆنی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی.
ئێران زیرەکانە توانی سود لە کەم ئەزموونی سەرکردەکانی یەکێتی وەرگریت و بە کاریان بێنێ بۆ هاوپەیمانی لەگەڵ هێزە سێبەرەکانی کە خۆیان لە ئیتاری تەنسیقی کۆکردبویەوە دواتر بۆ رووبەڕووبوونەوەی هاوپەیمانی سونە و سەدر و پارتی بەکاری هێنان.
کورد ئەم هەلە زێڕینەی لە دەست دا و نەیتوانی پەرتەوازەیی هێزە شیعەکان بقۆزێتەوە و بە نەتیجەی سفر لەو ململانێیە هاتە دەرێ.
بۆچی کورد نەیتوانی سود لەو ململانێیە و ناکۆکی عێراق وەرگرێت؟
وەڵامی ئەم پرسیارە هێندە قوڕس نیە رەنگە هەموو تاکێکی ئەم هەرێمە بزانێ کە هۆکاری سەرەکی دووبەرەکی و ململانێی نێوان هێزە سیاسیەکانی کوردستان. ئەو دووبەرکی و دابەشکاریەی ئێستا ، سهربردهیهكی قوڵی هەیە ڕیشەکەی شۆڕ بۆتەوە بۆ ناو ناخی مێژوو!. لە ئەگەری فراوانبوون و بەردەوامی شەڕ له نێوان هێزە شیعەکان پرشكی ئهم پێكدادانه هەرێمی کوردستانیشی دهگرتهوه لە دوا ڕۆژێکی نزیک یا دووردا. بێ گومان بهر له ههموو شێك هێزهكانی شیعه لایهنه كوردیهكانیان پهلكێشی نێوان ئهم ململانێه دهكرد بهمهش یەکێتی بەکار دههێنرێت بۆ لێدان لە هاوپەیمانەکانی سەدر و سوننە و پارتی، بە پێچەوانەوە پارتیش بەکار دههێنرێت لە لایەن هێزەکانی سەدر بۆ لێدان لە ئیتار و یەکێتی. ئەم مەترسیە هەمیشە ئامادەیە بە تایبەت لە دوای عاشورا. پێشبینی دەکرێت ئهگهر جەنگ روو بدات ئەم جەنگە بۆ چەندین ساڵ درێژە بکێشێ وەکو جەنگی ناوخۆیی وولاتی لوبنان و سوریا کە 12ساڵی خایاند. وا دەبینرێ جەنگەکەی عێراق وێرانکەر تر بێ چونکە هێزەکانی سەرایا سەلام 50 هەزار چەکداری هەیە وە ئیتاریش نزیکەی 80 هەزار چەکداری هەیە. ئەمە جگە لەوەی لایهنهكان کە خاوەن چەکی پێشکەوتوون. مەترسیەکە لێرە ناوەستێ بەڵکو هێزێکی دەرەکی وەک ئێران ئەوەیان ڕاگەیاندوە کە لە ئەگەری بەر یەککەوتنی ئەم دوو هێزە.،ئێرانیهكان وەک جەنگی لوبنان و سووریا راستەوخۆ هێز دەنێرێت و لە بەرژەوەندی ئیتار شەڕ دەکەن.
دوو رۆژ بەر لە ئێستا حەلبوسی بە سەردانێک خۆی گەیاندە سەری رەش لەگەڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بارزانی کۆبویەوە. لە کۆتایدا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا داوای کۆبوونەوەی پەرلەمانیان کرد لەسەر بنەمای دەستور. دامەزراندنی حکومەتێکی دەسەلاتدار و کە داوای هەلبژاردنی پێش وەختە بکات. چاودێرانی سیاسی ئەمەیان بە رەواجدان بە حکومەتیك كه مالیکی داوای کردبوو. بە تەواوی دەسەلاتی ڕەهای خۆی لێکدایەوە، ئەگەر کورد ئەم هەڵەیه قبوڵ بکات. ئەوە واتە گەڕانەوەی دووبارە سیناریۆیهكانی 2010 و کێشە و ململانێ نێوان مالیکی کورد سەر هەڵدەداتەوە. بە تایبەت ئێمە ئەزمونێکی تاڵ و قورسمان لەگەڵ ئەم هێزانە هەیە!.
ئەمەش بەمانای ئەوە نییە کە لەگەڵ هاتنە سەر حوکمی سەدر کورد بئ کێشە و گرفت دەبێت.
ئیتار دەیەوێت پارتی بە چەند بەڵێنێک ڕازی بکات لە ئەگەری پشتگیری کردنیان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت لەوانە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە نەوت و گازی هەرێم. ئەمەش دوای ئەوەی کە فالح فەیاز (داواکراوه لە لیستی تیرۆری ئەمریکا) و شیاع سودانی کە دوو پیاوی سەر بە رەوتەکەی نوری مالیکن هاتنه هه ريم وزۆر به ڵينيان دايه سه ركردايهتى كورد. کە بەلێنی ئەم دوو پیاوە بە هیچ جۆرێک جێگای باوەڕ نییه. ئەگەر کازمی لابچیت کورد و سوننە زۆر زەرەرمەند دەبێ. ئهمهش دوای ئهوهی له ههفتهی رابردوو هاكان فیدان سهرۆكی دهزگای میتی توركی گهیشته لای پهرپرسانی شیعه و كورد و سوننه ، رهوتهكهی مالیكی له ئهگهری وهرگرتنی پشتیوانی توركیا بۆ حكومهت بهڵێنی دهركردنی چهككدارانی پ.ك.ك له شهنگال به توركیا داوه ، بهڵام لهگهڵ ئهوهشدا نابێ كورد و پارتی بهم بهڵێنانه فریوو بخۆن!. چونکە لە ئەگەری هاتنە سەر دەسەڵاتی مالیکی و سودانی بە هەڵوەشاندنەوەی کارەکانی موستەفا کازمی دهست پێ دهكات لهوانه لە بڕیاری دامەزراندنی سوپایەکی نیشتمانی و ڕێکەوتنی لەگەڵ کورد و لەگەل وستاندنى بە شیعەکردنی ناوچە سوننە نشینەکان.
مالیکی بە پیاوی بئ بەڵێنی ناسراوە هەرچی بەڵێن بە هەر لایەنێک بدا، پێچەوانەکەی جێ بەجێ دەکا.
لەساڵی 2010 دوانزە خاڵی لەگەڵ کورد بەست کە بە رێکەوتننامەی هەولێر ناسراوە یەک خاڵی جێ بەجێ نەکرد. چونکە مالیکی وەکو ئێرانیەکان بڕوای بە توقییەی سیاسی هەیە و کورد بە ئیسرائیلی دووهم وههموو سونهى عيراق به وەهابییەتی سعودیە دەزانن. دەرچوونی بڕیاری دادگای فیدراڵیش دژی فرۆشتنی نەوت لە لەلایەن مالیکی و بە فشاری وولاتی ئێران بوو.
پێوسیتە کورد چی بکات؟
بیرکردنەوەیەکی زۆر بەو ئاراستە هەیە کە ئایا کورد لە دوای مەراسیمی عاشورا پێویستە چی بکا؟ بریار وایه دوای تهواوبوونی عاشورا وهفدێكی هاوبهشی كورد به سهرۆكایهتی نێچیرڤان بارزانی و حهلبوسی و هادی عامری سهردانی حهنانه بكهن و چاویان به رێبهری سهدر بكهوێت له بارهی گفتوگۆی پێكهێنانی حكومهت ، ههر چهنده ئهمه كارێكی خراپ نیه بهڵام پێویسته هەڵەی رابردوود دووبارە نەکرێتەوە کورد لە نێوان هێزە سیاسییەکان شیعە دابەش نەبێت. وە بەتایبەت یەکێتی و پارتی پێوستە لەسەریان یەکگرتوو و یەک هەڵوێست بن. شەڕی شیعەکان چەندە لەسەر دەسەڵاتە هێندەش لەسەر پەرتەوازە کردنی نێو ماڵی کوردە. بۆیە دەبێت سازشی گەورە بکرێت بە تایبەت لە لایەن سەرۆکی پارتی کە هێزی یەکەمە لە هەرێمی کوردستان. با واز لە بە شخسی کردنی بابەتەکان بهێنین چتر ململانێ و عینادی سیاسی لەسەر کەسایەتیەکان نەبێ. پارتی دەتوانی بە پاکێجێکی ستراتیژی قەناعەت بە یەکێتیی بکا و بەرژەوەندیەکانی کورد گەورەتر لە شەخسێک نیشان بدا. نابێ بەرژەوەندی و چارەنووسی میللەتێک بکرێتە قوربانی ململانێی سیاسی نێوان دوو هێز. سەرۆکی کۆماری عێراق هیچ گرینگی بۆ کورد نەبووە و ناشبێت. ئەوەی گرینگە داهاتوو و چارەنوسی کوردە لە عێراق. سەرکەوتنی دۆزی کورد پەیوەستە بە یەکگرتوویی ناو ماڵی كورد. دوای چلەی عاشورا پیوسیە سەرکردایەتی کورد ئەوە بە لایەنە شیعەکان بلێن کە ئێمە نە دەچینە پەرلەمان و نە پاشەکشە دەکەین تا ئەوکاتەی سەدر و ئیتاری تەنسیقی کێشەکانیان چارەسەر دەکەن. کە زۆر ئەستەمە ئەم دوو هێزە بگەنە دەرئەنجام. چونکە هەردوو لایەنی شیعە سوڕن لە سەر کاندیدەکانیان.
ئهم بى لایەنەی كورد پەیامێکی گرینکە بۆ ئێران کە چیتر دژایەتی حكومهتی ههرێمی كوردستان نەکەن. بەمەش کورد لە زۆر مەترسی دوورە پەرێز دەبێت وه له ئه گه رى شه ردا سوود مند دبيت ۆهه ليك ديته كايه وه بۆ رزگار كردنى هه مو كوردستان ودامزراندنى سيسته مى كونفدرالي له عيراق كه ته نها چاره سهره بۆ مانهوه ى كورد له عيراقدا.