ئایا ئاڵانگارییە ناوخۆیی و دەرەکیەکان هەرێمی کوردستان بەرەو دوو پارچەیی دەبەن ؟: ئایا مه‌كگۆرك كاره‌كه‌ی ئۆلبرایت دووباره ده‌كاته‌وه؟
لێكۆڵینه‌وه‌ی ژماره 2 ساڵی 2023
له 1990 ته‌كان دوای شه‌رێكی ناوخۆیی مه‌ترسیدار وه دوای شكستهێنانی هه‌ولی نێوه‌دگیری ناوخۆیی و هه‌رێمی مادلین ئۆلبرایت (وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی ئه‌مریكا) هه‌ردوولای رازپێكردن لێكتێگه‌یشتنی واشنتۆنی 1998 ئیمزاكرا. ئه‌مرۆ وه‌كو دیاره ئیداره‌ی جۆن بایدن ده‌ركیان كردووه كه كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتۆته قۆناغێكی مه‌ترسیدار بۆیه بریت مه‌كگۆرك به سه‌ردانێكی له‌ناكاو بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه. هه‌رچه‌نده تاكو ئێستا ناوه‌رۆكی كۆبونه‌وه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه به‌ڵام لێدوانه‌كانی به‌رپرسان به‌تایبه‌تی كاك مه‌سعود و بافل تاڵه‌بانی ئه‌وه به‌دیده‌كرێت كه مه‌كگۆرك زۆربه‌جددی ئاگاداریان كردۆته‌وه كه ئه‌مریكا زۆر ناره‌حه‌ته له‌م دۆخه‌ی هه‌رێمی كوردستان. ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه سه‌ركرده‌كانی هه‌رێم ساڵانه 270 ملیۆن دۆلار له ئه‌مریكا وه‌رده‌گرن وه هێزی هاوپه‌یمانان تا ئێستا هه‌رێم ده‌پارێزن بۆیه به‌رپرسانی هه‌رێم ناتوانن نیگه‌رانیه‌كانی ئه‌مریكا پشتگوێ بخه‌ن وه تێبینی ده‌كرێ له میدیاكانی پارتی و یه‌كێتی له‌دوای ئه‌م دانیشتنه باس له به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبزاردنی په‌رله‌مان و یه‌كخستنی هێزی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن كه داواكاری هاوپه‌یمانانه.
لە دوای ڕاپەڕینی ساڵی 1990 هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی چەندین کێشە و گرفتی سیاسی بویه‌وه، بەڵام تا ئێستا هەرێمی کوردستان وەک قەوارەیەکی سەربەخۆ ماوەتەوە .
دوو مانگی ڕابردوو مەترسییەکانی سه‌ر هەرێمی کوردستان زۆر جدی بوو، ئه‌م مەترسیانەش چوونە قۆناغێکی ترەوە به چوونه ده‌ره‌وه‌ی تیمی یه‌كێتی له حكومه‌ت، ئه‌مه‌ش هۆکاری ناوخۆ و دەرەکییان هەیە، کە ئه‌مه‌ش مەترسی جددین ئەگەر له هەرێمی کوردستان چارەسەرێکی بۆ دادەنرێت. بۆچوونی ئێمە وایە كێشه‌ی حوکومڕانی هه‌رێمی كوردستان بریتین لە کێشەی سیستەم، ئه‌مه جگه له کێشەی نەبوونی مەرجەعیەتێکی مێژووی و کێشەی لەنهبوونی دەستوورێك تا هه‌موو لایه‌نه‌كان تێدا بكاته‌وه.
پرسیار لێرە ئەوەیە کاتێک ئێمە دەڵێین هەرێمی کوردستان مەترسی لە سەرە ئایا ئەم ده‌ربڕینه زیادەڕەوییە؟
کاتێک دەڵێن مەترسی جددی هەیە له‌سه‌ر نه‌مان و دولهتبوونی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئایا ئه‌مه ڕەشبینییە؟ یا خود بێ ئومێدکردنی خەڵکە یا خود هەر لە واقیعەدا مەترسێکی وە بوونی هەیە؟
ئێمە لە سەنتەری تاسك هەر زوو هه‌ستمان بە مەترسی هەبوونی چەند کێشەیەک کرد. وە لە چەندین کۆڕ و سمیناری بۆنەی جیاجیا باسمان لە هەبوونی ئەو مەترسییانە کردووە.
له‌مانگی رابردووش به‌هاوبه‌شی لەگەڵ زانکۆی لوبنانی فەڕەنسی پانێڵێك دەربارەی ئاڵنگاری و فرسه‌ت مەترسییەکان به‌رێوه چو وەدوای ئەوسە رۆکی هە ریم بیانی درکرد فرموی هە ریم لە بارودۆخیکی نارۆنی وەمەترسیدارر. یەکەم ئاڵنگاریش کە ئێمە زۆر بەج دەیبینین نەبوونی سیستەمێکی حکومڕانییە بۆ هەرێمی کوردستان. وه ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی و نه‌بوونی ئه‌زمونی پێویست له‌نێو سه‌ركرده گه‌نجه‌كانی هه‌ردوولا. ئێمه له‌م راپۆرته‌دا باس له ئاڵنگارییه مه‌ترسیداره‌كان و پێشنیار و چاره‌سه‌رییه‌كان ده‌كه‌ین.
كێشه‌ی سیسته‌می حوكومرانی له هه‌رێم فره ره‌هه‌نده وه ڕه‌گێكی مێزوویی هه‌یه له دوای ههلبراردنی سالی 1992بنەمای تەوافقی سیاسی له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی بووه مه‌رجی دامه‌زراندنی حكومه‌ت. لەسەر دامەزراندنی حکوومەتی کوردستان بەمەش سیستەمی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان لە دوای شەڕی ناو خۆ دامەزراوە نەیتوانییوە کە بە شێوەیەکی سروشتی لە دایک ببێت. یەکەم ئاڵانگارییهك کە ئێمە بە ئاڵنگارییەکی سەرەکی دەیبینین ئەویش نەبوونی حکومڕانییەکی ڕەشید لە هەرێمی کوردستان.
وه هه‌ڵه كوشنده‌كه به‌وه ده‌ستی پێكرد كه حزبە سیاسییەکان کەسی یەکەم یاخود ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی نه‌برده پەڕمانەوە بەمەش پەرلەمان پەرلەمانێکی بێ دەسەڵات بوو، وە نەبووە مەرجەعێکی سیاسی وەک چەترێک کە هەموو هێزە سیاییەکانی کوردستان لە خۆیدا کۆ کاتەوە، واتە دەتوانین بڵێن هەر لە سەرەتای دامەزراندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای ڕاپەڕین پەرلەمان بە ئیفلیجی یاخود شەلەلی لە دایک بوو. وه هیچ سیسته‌مێكی سیاسی دیموكراسی بێ په‌رله‌مانێكی كارا سەركهوتوو نابێت.
سەرباری ئەو هەموو ئاڵنگاریانەی کە هەرێمی کوردستاندا لە قۆناغەکاندا پێیدا تێپەڕیوە بەڵام هیچ مەرحەلەیەکی وه‌ك ئێستا بە تایبەتی ئەم دوو مانگەی ڕابردوو مەترسی جددی نین بۆ سەر هەرێمی کوردستان!، بە تایبەتی دوای ئەوەی کە لە نێوان دوو مەرجەعییەتی باڵای حزبە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کە ئەوانیش پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کەوتنە ململانەی سیاسی و تا ئەو ڕادەی دەرکردنی بەیاننامە لەسەر یەکتری!. دیارە ئەم بارودۆخەی لە هەرێمی کوردستان دەگوزەرێت بە دڵی هەندێک لە وڵاتانی ئیقلیمی دەور و جیران بێت، زیاتر له نێوان پارتی وەیەکێتی هەندێک لەم لایەنانەی دەرەوە تێیانەوە هەر بۆیە ئەمە بە ڕوونی هەست پێ دەکرێت.
لە ناو حکوومەتی هەرێمی کوردستان دا وه‌ك پێکهێنەری سەرەکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوو لایەن بە دوو ئاراستەی سیاسی پێچەوانە کار دەکەن، لایه‌نك هه‌وڵی رازیكردنن بۆ ئاراسته‌ی ئێران و (محوه‌ری مقاوەمە) دان، بە پێچەوانەوە لایەنەکەی تر خەتی ئەوەی کە پێی دەگوترێت ئه‌مریكا و ڕۆژئاوا هەموو هەوڵێکیان بۆ بە دەست هێنانی ڕەزامەندی وڵاتی توركیا و ئەمەریکا و ئیسڕایل وڵاتانی تری عەرەبی کە نزیکن.
جەمسەرگیریی و دوو ئاڕاستەی جیای پارتی و یه‌كێتی ئەمە بێگومان ناگونجێت لەگەڵ سیستەمی حوکومڕانی هیچ وڵاتێکی دونیا .
هه‌رچه‌نده کێشه‌ی سیاسی له‌یه‌ك دەوڵەت و بوونی حزبی ئۆپۆزسیۆن كه ئەجەندایەکی تایبەت بە خۆی هەیە بەڵێ لە وڵاتە دیموکراتییەکاندا بوونی هه‌یه ،به‌ڵام نابێت لە یەک حکومڕانیدا دوو ئاراستەی سیاسی پێچەوانەیان دا هەبیێتن . ئاڵنگارییەکی تر بریتییە لە شێوازی چۆنیەتی بەڕێوەبردنی حوکمەت زۆنی زه‌رده لە لایەن پارتی دیمۆکراتی کوردستانەوە بەڕێوە دەبردرێت لە واقیعدا ئەو ئیدارەی کە لە هەولێرە، هەوڵ بۆ ئەوە دەدات کە حکوومەتێکی مەرکەزی تۆکمە دروست بکات، كه له ئەنجومەنی وەزیران و دەردەچێت ، زۆنی سەوز له سلێمانی كه یه‌كێتی باڵا ده‌سته ،بە پێچەوانەی ئاراستەکەی تر و بە شێوەیەکی بەڕێوبەری خۆجێی ناوچەکان، داوای لامەرکەزییەت و جۆرێک لە یەکسانی دارای و خزمه‌تگوزاری ده‌كات .
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان كاك مەسروور بارزانی لە چەندین بۆنەی جیاواز ئەوەی ڕاگەیاندووە کە ئەوان لەسەر داواکاری یەکێتی نیشتمانی کوردستان مەرکەزییەتیان بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان شۆڕ کردووەتەوە و ئێستا لە کاروباری بەڕێوەبردنی ناوچەکانی خۆیان دا.
و شێوازە حکومڕانیەی لەسلێمانی پەیڕەو دەکرێ هەر چەندە ئایندەی سلێمانی به‌ره‌و ئایینده‌ێکی لێڵ و نادیارە ده‌بات ، تا ڕادەیەکی زۆر جێگای ڕەزامەندی خەڵکەکەی نییە.
دەسەڵاتدارانی سلێمانی بەردەوام گلەیی گازاندەی ئەوە دەکەن کە ئەوان ناوچەکەیان خزمەت نەکراوە سەرە ڕای ئەوەی کە داهاتی گومرگ و مەرزەکان و ناوخۆش بۆ هەولێر دەگەڕێننەوە . بەڵام حکوومەتی هەولێر و پارتی وەکوو پێویست پێداویستییەکانی ئەوان دابین ناكا بە تایبەتی لە مەسەلەی مووچەی فەرمانبەران. ئەگەر وێنەکە کەمێک فراوانتر بکەین ئەویش بریتییە لەوەی کە ئەو هاوار و ناڵەی یەکێتی باسی لێوە دەکات بریتییە لەوەی کە جیاوازییەکی گەورە هەیە لە لە بەرامبەر ئەوەش دا چەند جار سەرۆکی حکوومەت ئەوەی ڕاگەیاندووە کە ئێمە لەسەر داوای یەکێتی خۆیان دەسەڵاتی لامەرکەزیمان پێیان داوە. سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران مەسروور بارزانی دابەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و دابینکردنی مووچە بۆ سلێمانی داوای شەفافکردنی داهاتی مەرزەکانی سنووری یەکێتی دەکات، وە بۆ ئەمەش با مەبەستی نه‌هێشتنی گەندەڵی داوای جوولاندنی هێزێکی زێرەڤانی دەکات بۆ گرتنی قاچاخچیه‌تی ئەو مەرزانە ، به‌ڵام یەکێتی ئەم داوایه ڕەفز دەکاتەوە .
هەر بۆیە کێشەکان قووڵ بوونەوە دوای ئەوەی کە چارەسەرێکی دەست و برد و خێرای بۆ نەکرا .ململانێ چووە قەراغێکی نوێوە ئەویش بە دوای ئه‌وه‌ی کە هەردوو لا هه‌ڵاتوه‌كانی یەکتر داڵدە بدەن و بەهێزیان بکەین بۆ نموونە یەکێتی دەستی کرد بە پاڵپشتیکردنی ئەو هۆزانەی کە نایاری پارتی و بە تایبەتی بنەماڵەی بارزانین، نموونە لە عەشیرەتەکانی دۆڵەمەری و برادۆستی و تەنانەت خودی نێو بنەماڵەی بارزانی کە ئەدهەم بارزانییە و وە بۆ ئه‌مەش کەوته پاڵپشتیکردن و لۆبیکردنی ئەو عەشیرەتانە دژ بە پارتی.
لە بەرامبەر ئەوەشدا پارتی ئەو ململانەی نێوان ئامۆزاکانی تاڵه‌بانی تایبەت لە نێوان پاڤڵ تاڵەبانی و لا هور تاڵەبانی قۆسته‌وه، ئەو نەیارانەی کە دژ بە پاڤڵ بوون ڕایان کرد و پەنایان بردە بەر هەولێر و لە لایەن پارتی دیمۆکراتی کوردستانەوە داڵدە دران، لەوانە ئەژی ئەمین و هاوکار جاف کە لە ساڵی ڕابردوودا له هه‌ولێر تیرۆر کرا . به کورتی یەکێتی پێی وایە کە پارتی هیچ حیسابێک بۆ یەکێتی نیشتمانی کوردستان ناکات وەک پێکهێنەری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەرامبەر ئەوەر دا پارتی پێی وایە یەکێتی داڵدەی کۆمەڵێک تۆمەتباری داوە کە لە لایەن دادگا و یاسا داوا کراون، ئەمەش دوای ئەوەی کە لە کردەوەیەکی تیرۆریستی لە ساڵی ڕابردوودا هاوکار جاف کارمەندی حکوومەتی هەرێم و ئەنجومەنی ئاساییش ڕووبەڕووی تیرۆر بوویه‌وه.
هەر چەند بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو مەسەلەیە پارتی داوای پێکهێنانی لیژنەیەک دەکات لە لایەنی سێیەم و یەکێتیش ئەمەی ڕەفز نەکردووەتەوە به‌ڵام تا ئێستا مەلەفەکە جێ بەجێ نەکراوە.
هەر چەندە ئەم بابەتە بابەتێکی سیاسییە وە پێویستی بە ئیتیفاقی ڕێککەوتنە لە نێوان یەکێتی و پارتیدا بۆئه‌وه‌ی بابەتە یەکلایی بکرێتەوە و لەسەر ئەو بنەمایە کە هیچیان داڵدەی تۆمەتباری لایەنەکەی تر نەدات، بە تایبەتی ئەو کەسانەی کە لە دەست یاسادا ڕا دەکەن . ڕەنگە ئەم ململانەی ئەوان پارتی و یەکێتی ڕەهەندێکی تری نێودەوڵەتی هەبی ئەویش پەیوەندی بە ململانەی هەر دوو وڵاتی ئێران و ئەمریکاوە هەبێتن وە وا دەبیندرێ یەکێ لە ناڕەزاییەکانی ئەژی ئەمین بریتی بووە لە زیادبوونی نفووزی ئێران لە ناوچەی سلێمانی.
هەندێ سەرچاوەی نافەرمی باس لەوە دەکەن کە تیرۆرکردنی هاوکار جاف بە یارمەتی و چاوساغی ئێرانی یەکانەوە بووە ،بە تایبەتی كه هاوكار جاف کەسایەتییەکی سەربازی چالاک بووە لە پاڵپشتیکردنی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی لە کوردستاندا
ئایا پارتی و یەکێتی ئامادەی ئاشتەوایین؟
وڵاتانی هەرێمی و نێودەوڵەتی لە ئێستا دا ئەم کێشە ململانەی هەرێمی کوردستانیان لە بەرژەوەندی دانییە ، پێ ناچێ هیچ وڵاتک پاڵپشتی قووڵکردنەوەی ئەم کێشانەی هەرێمی کوردستان بکاتن ،تایبەتی ئێران لە ئێستا هیچ له به‌رژه‌وه‌ندی دا نییە کە ئەم دوو زۆنه لە یەکتر جیا کرێتەوە، ڕەنگە لە داهاتوودا لە ئەگەری قوڵبوونەوەی زیاتری کێشەی نێوان ئەمریکا و ئێران پاڵپشتی لە جیاکردنەوەی هەرێمی سلێمانی و هەڵەبجە بە به‌غداوه بکات.
ئەم بار و دۆخەی ئێستا لە هەرێمی کوردستان دەگوزەرێت بە دڵی ئەمریکیەکان نییە هەر بۆیە ئەمریکا زۆر ناڕەحەتە لە هەر لەبەر ئەوەیە بار و دۆخی سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا دوای ئەو کێشە مل ملێیانە ڕاستەوخۆ (بریت مه‌كگۆرگ) نێردراوی سیاسی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەیشتە هەولێر (هه‌روه‌ك له‌سه‌ره‌وه ئامازه‌مان پێدا) و لەگەڵ کەسی یەکەمی حیزبەکانی کوردستان کۆبوویەوە وە پێده‌چێت ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند بێت ،كه ئەمریکا ڕێگا نادات بە هیچ جۆرێک جیاکردنەوە و کێشەی ململانێ هەرێمی کوردستان بگات ئاستێکی قووڵتر لەوەی ئێستا دا.
ئایا هیچ شتێک هه‌یه هەردوو حزبی پارتی و یەکێتی بگەیەنێتە سەر مێزی کۆبوونە و ئاشتەوایی ؟ به‌ڵیێ بێگومان بەرژەوەندی گەورەی ئابوورییان لەگەڵ یەکتردا هەیە و بە هیچ جۆرێک لە بەرژەوەندییە داراییەکانی ئەو دوو پارتە ناگێنێته شه‌ڕی و دوو ئیداره‌ی؟ چونکە هەردوو لایەن ئەوەی بە ڕوونی هەستی پێ ناکرێت ئەوەیە کە له بەرژەوەندی ئەواندا نییە کە ئەم بار و دۆخەی ئێستای هەرێمی کوردستان تێک بچێت ، بەڵام باڤێڵ تاڵەبانی هەوڵ دەدات ناڕەزایەتەکانی ناوچەی سلێمانی ئاڕاستەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و خودی کابینەکەی مەسروور بارزانی بکات. بەمەش چاوی ناڕەزایەتی خەڵکی سلێمانی لەسەر خۆی بگۆڕێت بەرەو حکوومەتەکەی پارتی ببات له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك یه‌كێك له‌مانه شوێنی خۆی به‌هێز بكات به‌رامبه‌ر نه‌یاره‌كانی وه بۆ ده‌ستكه‌وتی هه‌ڵبزاردن، کەبەڕای لێکۆڵەرەوان و چاودێرانی سیاسی ئەمە یارییەکی زۆر مەترسی دارە کە دەستی داوەتێ.
پێدەچێت سەردانەکەی بريت ما گۆڕگ زۆر جددی بێتن بەهۆی ئەوەی بە كه‌گوێی سەرانی پارتی و یەکێتی چ پاند ێت کە بار و دۆخی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە نابێت بە تایبەتی لە دوای ئەو هاوکارییە زۆرەی کە وڵاتانی ئەمریکا و هاپەیمانان کردیان بۆ هێزی پێشمه‌رگه ، ڕه‌نگه کۆنگرێسمانانی ئەمریکی بڕیار لەسەر بڕینی ئەو هاوکاریانە بدەن؟ چونکە ئەمریکا مەبەستیەتی یارمەتیی پێشمه‌رگه بدات وه‌ك هێزێكی یه‌كگرتوو ئامادەیان بکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی ناوچەكه له‌وانه وەک داعش و وڵاتی ئێران.
کۆنگرەی داڤۆس کە بۆ پرسی ئابووری ساز کراوە بانگەشهکردنی هەرێمی کوردستان وەکو نوێنەر نوێنەری بەشدار بوو لەم کۆنگرەدا دەری خست کە ئەمریکا كار له‌سه‌ر بابه‌تی هەناردەکردنی گازی سروشتی بۆ وڵاتانی ئەوروپا وەکو بەدیلێک بۆ سەر چاوەکانی وزەی ڕووسیا، بۆیه ئامادەکردنی هێزێکی یەکگرتوو سەربازی وەک پێشمەرگە بۆ ئامریکا پرسێکی گرنگە .چه‌ند ڕۆژی داهاتوو له پەڕلەمانی عێراق تاوتویێ دەکرێت بۆ مسۆگه‌رکردنی زۆرترین پشکی هەرێمی کوردستان له‌به‌شه بوجه، گرنگە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە یەک تیمی یەکگرتوو ڕوو لە بەغدا بکەن وە لەوێ شەڕی وە دەست هێنانی مافەکانی کورد بکەن.
لە کۆتایی بار و دۆخەکە بەرەو ئەگەری باش بوون ناچێت، لە ئەگەری بەردەوامی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە عێراق و بێ ئومێدبوونی ئەمریکا و ئیسرائیل و ئەوروپا لە وەستاندنی پیتاندنی یۆرانیۆم لە لایەن ئێرانەوە ڕەنگە ئەمریکا ئەم جارەیان ئەمریکا و ئێران جدیتر بێتە ناو مەسەلەکە وە بارودۆخەکە بە شێوەیەک بتەقێتەوە کە وەکو دوو هێزی ناوچەکەدا بکەونە ململانێ و شەڕ کردنەوە بەمەش پێویستە هەرێمی کوردستان بە حکوومەتی یەکگرتوو یەک هێزی چەکدار ڕووبەڕووی ئەم ئاڵنگارییانە ببێتەوە.
ده‌رئه‌نجامی راپۆرته‌كه:
وه‌كو دیاره به‌شێ له‌كێشه‌كانی حكومرانی ئه‌مرۆ له‌خودی سیسته‌مه‌كه له 1992 دامه‌زراوه هه‌روه‌ها قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌نی دوو هێزی سه‌ره‌كی و نه‌بوونی نه‌یتی دیموكراسی له‌ناو كۆمه‌لگه‌دا. نه‌بوونی ئه‌زمونی حكومرانی ره‌شیدی پێویست له‌نێوان نه‌وه‌ی دووه‌می دهسهڵاتداراننی هه‌رێمدا هۆكاێكی سه‌ره‌كییه. ئاڵنگاریه‌كان گه‌یشتۆته قۆناغێكی مه‌ترسیدار وه پێده‌چێت ووڵاتانی هه‌رێمی وه حكومه‌تی مه‌ركه‌زی له به‌غدا له‌دوا رۆزێكی نزیكدا ئه‌م بارودۆخه بقۆزنه‌وه وهبوونی هه‌رێم بكه‌وێته مه‌ترسیه‌وه نیوه‌ندگیری بیت مه‌كگۆرك ته‌نها چاره‌سه‌رێكی كاتیه قه‌یرانه‌كانی هه‌ریم و كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار له‌مه قۆڵتره كه به‌سه‌ردانێك چاره‌سه‌ر بكرێت ته‌نها دوو رێگا هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ئه‌ویش ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم و كۆمه‌لگای مه‌ده‌نی چاكسازییه‌كی گشتگیر و بنه‌ره‌تی بكه‌ن و كۆتای بێت به قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵات وه ئه‌مه‌ش به بۆچوونی ئێمه زۆرقورسه بكرێت. چاره‌سه‌ری دووه‌م راكێشانی سه‌ركرده‌كانی هه‌رێم سه‌رله‌نوێ بۆ واشنتۆن (وه‌كو 1998) و ئیمزاكردنی مێكتێگهیشتنێكی تازه له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی له‌زێر سه‌رپه‌ریشتی ووڵاتانی هاوپه‌یمانه و ئه‌مریكا هه‌ره‌وه‌ها دامه‌زراندنی میكانیزمێكی گونجاو. هه‌ڵبزاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌ییكی شهفاهف له‌زێر چاودێری نێوده‌وله‌تی ده‌بێته هه‌نگاوی یه‌كه‌م.