زانکۆی لوبنانی فەڕەنسی بەهاوبەشی لەگەڵ سەنتەری تاسک ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی (٢٠٢٣/١٢/٦) هەڵسا بە ئەنجامدانی سیمپۆزیۆمێک بەناو نیشانی(دەرهاویشتەو لێکەوتەکانی جەنگی نێوان ئیسڕائیل و حماس لەسەر عیراق و هەرێمی کوردستان)
زانکۆی لوبنانی فەڕەنسی بەهاوبەشی لەگەڵ سەنتەری تاسک ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی (٢٠٢٣/١٢/٦) هەڵسا بە ئەنجامدانی سیمپۆزیۆمێک بەناو نیشانی(دەرهاویشتەو لێکەوتەکانی جەنگی نێوان ئیسڕائیل و حماس لەسەر عیراق و هەرێمی کوردستان) سەرەتای سمینارەکە هەریەکە لە بەڕێزان (پ.ی.د.ئەمین ساڵح کەکشار)سەرۆکی زانکۆی لوبنانی فەڕەنسی و (د.عوسمان علی) سەرۆکی ڕێکخراوی تاسک وتەیەکیان پێشکەش بەئامادەبووان کرد ، شایانی ئاماژە پێکردنە سیمپۆزیۆمەکە لەدوو پانێڵی سەرەکی پێک هاتبوو لەپانێڵی یەکەمدا هەریەکە لەبەڕێزان(د.جعفر ابڕاهیم ئیمینکی) ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان و(سەعدی احمد پیرە) ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و(د.سەلاحەدین بابکر)ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕوانگەوبیروڕای خۆیان خستەڕوو تیشکیان خستەسەر (ئەرکی حیزب و لایەنە سیاسیەکان لە ڕووبەڕوو بوونەوەی هەڕەشەکان) دواتر پانێڵی دووەم بە ئامادەبوونی هەریەکە لە(د.نەوزاد هیتوتی) مامۆستای زانکۆی سەلاحەدین و (د.سامان شاڵی)شڕۆڤەکاری سیاسی بەڕێوە چوو و تیشکیان خستەسەر(چۆن مەترسیەکان دەکرێن بەدەرفەت) لەکۆتایدا ئامادەبووان بە پێشنیارو سەرنج و تێبینیەکانیان بابەتەکانیان فراوانترکرد.